ئۆمیکرۆن نرخی نەوت بۆ نزمترین ئاستی دادەبەزێنێت

ليست هناك تعليقات

 


نرخی نەوت گەیشتە نزمترین ئاستی سێ مانگی رابردوو، بەرمیلێک نەوتی برێنت بۆ 68 دۆلار دابەزی نەوتی سووکی تەکساسیش بە 65 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.

نرخەکانی نەوت ئەمڕۆ زیاتر لە 6٪ دابەزیون. دابەزینی نرخی نەوت پەیوەستە بە چەند هۆکارێکەوە لەسەرووی هەموویانەوە ڤایرۆسی کۆرۆنای ئۆمیکرۆنە.

جێرۆم پاوڵ، سەرۆکی بانکی فیدڕاڵی ئەمریکا ئەمڕۆ قسەی لەگەڵ ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمریکا و لیژنەی ئابووری و بانکی کرد لەبارەی کاریگەریی ڤایرۆسەکە بەسەر گەشەی ئابووری کە رەنگە جارێکی دیکە سستییەک بخاتەوە سەر گەشەی ئابووری.

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ئەو ڤایرۆسە وڵاتانی بەرهەمهێنەری نەوت، ناسراو بە ئۆپێک پڵەس بۆ زیاتر دڵنیابوون لە کاریگەریی ئۆمیکرۆن کۆبوونەوەی رۆژی چوارشەممەیان دواخست. بەڵام بەپێی پێشبینییەکان ئەو وڵاتانە سوورن لەسەر زیادکردنی 400 هەزار بەرمیل نەوت لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ.

لە رۆژی هەینی رابردووەوە نرخی نەوت 14٪ دابەزیوە. وەبەرهێنەران ترسیان هەیە کە ڤایرۆسی ئۆمیکرۆن بەهۆی راگەیاندنی قەدەخەی هاتووچۆ لەلایەن چەند وڵاتێک خواست بۆ نەوت کەمبکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif