پرۆسەکانی بودجەی کارپێکردن (ئامادەکردن، جێبەجێکردن، پیادەکردن و چاودێریکردن)

ليست هناك تعليقات

ئامادەکردنی: ڕێباز جوامێر عەبدولكەریم
درەومیدیا

پرۆسەی بوجەی کارپێکردن بریتییە لە پەرەپێدانی پلانەکانی دارایی. پڕۆسەکان بودجەیەکی گشتگیری سەرەکی له خۆ دەگرێت که پێویستی به پلاندانان هەیە لە هەموو قۆناغەکانی ئه و کارەدا. بە گشتی، پرۆسەی تەرخانکردنی بودجە پێویستی بەم هەنگاوانەی خوارەوە هەیە؛ ئامادەکردن و جێبەجێکردن و چاودێری کردن و ڕاپۆرتکردن. بۆیە ئەو هەنگاوانە گرنگن لەئامادەکردنی پڕۆژەکانی بودجەی کارپێکردنی پارێزگاکان و وەزارەتەکان.
زنجیرەی پلاندانانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەمانگی حوزەیران و تەمموزی هەموو ساڵێک دەستپێدەکات و هەندێک جاریش لەو ماوەیە تێپەڕ دەبێت کە لە مانگی ئەیلول تەواو دەبێت. بەشی چالاکیەکان لە کاتێکدا کە مێژووی هەموو خەرجییە ڕاستەقینەکانی شەش مانگی ڕابردوویان دەست دەکەوێت، کۆی خەرجییەکان کەڕەت ژمارە دوو دەکات بۆ بەدەستهێنانی بودجە بۆ ساڵی دارایی داهاتوو. پرۆسەی ئامادەکردنی بودجە لەلایەن حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواو مەرکەزییە، چونکە پرۆسەکە لەم چەند هەنگاوەی خوارەوە لە خۆ پێک دێت:

قۆناغەکانی بودجەی کارپێکردن لە هەرێمی کوردستان


قۆناغی ئامادەکاری
وەک هەنگاوی یەکەم، ئەنجومەنی وەزیران دەست دەکات بە توێژینەوە بۆ بارودۆخی ئابووری و کۆمەلایەتی بۆ دیاریکردنی سیاسەتی دارایی پێویست. ئەنجومەنی وەزیران بە پشت بەستن بە سیستەمی سیاسی هەرێم، نەخشەی سیاسەتەکە دەکێشێت. وەزارەتەکان داوا لە بەڕیوەبەرایەتیەکانی سەر بە وەزارەتی تایبەتمەند دەکەن وە بە شێوەیەکی سەرەکی داوا لە بەڕێوەبەرایەتی دارایی و ژمێریاری دەکات بودجەی خەمڵێنراو بۆ ساڵی داهاتوو ئامادە بکات. دوای ئەوە بەڕێوەبەرایەتی دارایی و ژمێریاری بودجەی خەمڵێنراو ئامادە دەکات و دەینێرێتەوە بۆ وەزارەتی تایبەت مەند. پاشان وەزارەتەکان بودجەی پێشنیازکراو ڕەوانەی وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ ئەوەی ڕەزامەندیی ئەوان وەربگرن. دواتر ئەنجومەنی وەزیران ڕێنمایی و ڕاسپاردە بۆ سەرجەم وەزیرەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دیاری دەکات. وەزارەتی دارایی لەگەڵ وەزارەتەکانی تر گفتوگۆ دەکات بۆ ناردنی بودجەی خەمڵێنراویان. هەر کە وەزارەتی دارایی بودجە لە هەموو وەزارەتەکان وەردەگرێت، لە یەک پاکێجدا کۆیان دەکاتەوە. لە مانگی ئەیلول دا، وەزارەتی دارایی پێشنیاری بودجەی ساڵانە ئامادە دەکات و ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزیرانی دەکات بۆ گفتوگۆی زیاتر لەسەری.

قۆناغی جێبەجێکردن و پەسەندکردن
لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا، سەرۆک وەزیران ڕەشنووسی بودجەی گشتی ڕەوانەی پەرلەمان دەکات. بودجەکە بۆ بودجەی گشتی و یاسا پەیوەندیدارەکان بە لیژنەی چاودێری دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان، دەنێردرێت. لیژنە پەیوەندیدارەکان لەوانە دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان ڕاپۆرتی خۆیان لەسەر ڕەشنووسی یاسای بودجە پێشکەش دەکەن. لەسەر هەر لیژنەیەک پێویستە تێبینی خۆیان سەبارەت بەو بڕگەی کە پەیوەندی بە تایبەتمەندێتی ئەوەوە هەیە لە بودجەی گشتی و حساباتی کۆتایی پێشکەش بکەن. دواتر ڕاپۆرتی لیژنەی دارایی و ئابووری و وەبەرهێنان دابەش دەکەن .
پەرلەمان، دەشێت لە پڕۆژە یاسای بودجەدا تەرخانکردنەکان لابدات یان کەم بکاتەوە ودووبارە تەرخانکردن بۆ بودجەکە بکات. ڕاپۆرتەکە بە شێوەیەکی گشتی بابەتەکان باس دەکات، پێش ئەوەی بچێتە سەر گفتوگۆکردن لەسەر دەرگاکانی پڕۆژە یاسای بودجە و پەسنکردنی ئەحکامەکانی .
دوای گفتوگۆیەکە، ئەندامان دەنگ لەسەر یاسای بودجە دەدەن بۆ پەسەندکردنی. لەم قۆناغەدا، بودجە بۆ سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان دەنێردرێت بەمەبەستی پەسەندکردنی.
دوای پەسەندکردنی لەلایەن پەرلەمانەوە، بودجەی پەسەندکراوی ساڵانەی هەرێم لە ڕۆژنامەکانی کوردستاندا بلاودەکرێتەوەو لەم بەروارەوە کاری پێدەکرێت.


قۆناغی پیادەکردن
وەزارەتی دارایی بودجەی پەسەندکراو ڕەوانەی بەڕێوەبەرایەتی گەنجینە دەکات. هاوکات، وەزارەتی دارایی ڕێنمایی لەسەر هەر ئەرکێکی کاری لەناو بودجەی پەسەندکراودا دیاری دەکات. ئەوخەرجیانەی ئەنجام دەدرێن، لە نێو تەرخانکراوەکان و دەسەلاتەکان دا دەدەنرێن. خەرجکردنی بودجەی پڕۆژەکان بۆ حیسابە سەرەکییەکان، دەنێردرێت . ئەنجومەنی وەزیران بۆ مەبەستی ئاماژەپێدراو، دەسەڵات بە وەزیر و دەستەکان دەدات.

حکومەت داوای کۆکردنەوەی داهات دەکات لە سەرجەم وەزارەتەکان، هەر یەکەیان لە سنووری دەسەڵاتی خۆیدا. داهاتەکە بە کرێ دانیش لە خۆ دەگرێت، کە ئەمە پشت دەبەستێت بە ڕادەی ئەو خزمەتگوزارییانەی کە هاوڵاتی بە کرێی خەمڵێنراو لە حکومەت وەریدەگرێت. بە هەمان شێوە، باجیش هەیە کە لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابورییەوە کۆدەکرێتەوە.
حساباتی کۆتایی پابەندبوونی حکومەت بۆ جێبەجێکردنی یەکەکانی ژمێریاری و یاساکانی دارایی، هەڵدەسەنگێنێت ، لەوانە یاسای بودجە. واتە خەرجی ئەنجامدراوی حساباتی کۆتایی و داهاتی کۆکراوە، لەو ماوەیەدا کە بودجەکەی تێدا جێبەجێ کراوە.
لە یاسای بودجەی ساڵی دارایی ٢٠١٣ دا، دەسەڵاتەکان بەم شێوەی خوارەوە بووە:
وەزارەتی پلاندانان بڕی پێویستی بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەناو بودجەی وەبەرهێناندا گواستووەتەوە .
وەزارەتی دارایی بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پلاندانان،بڕی پێویستی گواستنەوە بۆ پرۆژەکانی وەبەرهێنان لەنێوان وەزارەتەکان و لە سنووری تاکە پارێزگارێک و لە ناو بودجەدا پشتڕاستکراو دا، ئەنجامدەدات. ئەوان رێگەیان بە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزاریان داوە بە ئەنجامدانی گواستنەوە لە نێوان سەرچاوەکانی خۆیان.
دواتر، وەزارەتی پلاندانان گواستنەوەی لەنێوان بوجەکان دا ئەنجام دەدات، جگە لە ناونیشانێک کە جیاکرایەوە کە ڕەنگە مووچە بگوازێتەوە لەکاتێکدا وەزارەتی دارایی گواستنەوەی لەنێوان بەشەکانی تەرخانکراوەکانی بودجەدا ئەنجامدا. هەروەک ئاماژە بۆ ئەوە کراوە کە نابێت هیچ گواستنەوەیەک لەنێوان پارێزگاکاندا لەناو تەرخانکردنەکاندا بکرێت. لەگەڵ ئەوەش، ڕێگە بە ئەنجامدانی گواستنەوەی تەرخانکراوەکانی خەرجییەکانی وەبەرهێنان (بودجەی وەبەرهێنان) بۆ خەرجیی کارپێکردن، نادرێت.

قۆناغی چاودێریکردن (ڕاپۆرتکردن)
قۆناغی کۆتایی پرۆسەی بودجە، بریتیە لە قۆناغی وردبینی و ڕاپۆرتکردن. لەم قۆناغەدا، خەرجکردنی پارەی گشتی، وردبینی دەکرێت بۆ دڵنیاکردنەوەی بەرپرسان و ڕای گشتی. ئەم قۆناغە جەخت لەسەر دوو بوار دەکاتەوە وەک؛ یەکەم، ئەو پارانە بە گوێرەی نیازی یاسایی بەکارهێنراون و هیچ پارەیەک بە نایاسایی و بۆ دەستکەوتی کەسی خەرج نەکراوە. دووەم، دامو دەزگا حکومیەکان بە کاراترین و کاریگەرترین شێوە و بە گوێرەی سنووری یاسایی و دامەزراوەیی بەرنامە و چالاکیەکان ئەنجام دەدەن. هەروەها، لەم قۆناغەدا، ئەم ئامانجانەی خوارەوە بەدی دەهێنرێن:
• دڵنیابوون لە داهاتەکان بەپێی رێساکان و خەرجییەکان بەپێی ئەحکامەکانی بودجەی ساڵانە و دارایی بەپێی رێسا داراییەکان.
• دڵنیابوونەوە لەوەی کە هەموو پارە و بازرگانییە جێگیرەکانی حکومەت لە مەبەستەکانیان بەکار هاتوون.
• کارکردن لەسەر ئەوەی کە خەرجییە گشتییەکان بە عەقڵانی و مەنتقی خەرج بکرێن.
• دڵنیابوونەوە لەوەی کە دامو دەزگاکانی حکومەت ڕێنماییەکان جێبەجێ دەکەن.
• دەستنیشانکردنی هەر هەڵەیەک و ناڕێکیەک، کە لە دامو دەزگاکانی حکومەت دا، روودەدات.
• پێداچونەوە و پەیڕەوی کردن لە ڕێسا و ڕێنماییە داراییەکان.
• جەخت کردنەوە لەوەی کە هۆیەکان و ڕێوشوێنەکانی دارایی گونجاون بۆ بەدەستهێنانی گەورەترین ئەنجامی پێشبینیکراو بە کەمترین تێچوون.
• زیادکردنی تواناو کاریگەری دامو دەزگاکانی حکومەت.
• جەختکردنەوە لەوەی کە تۆمار و بەیان و راپۆرتە داراییەکان، بە شێوەیەکی ڕاست و دروست، بەو شێوەی کە لەلایەن ڕێسا و رێنماییەکانی بەرکار دەستنیشانکراوە، پارێزراوو ئامادە کراوە.

دوو جۆری چاودێریکردن هەیە، ئەمەش دەوەستێتە سەر ئەو لایەنەی چاودێریکردنەکەی ئەنجامداوە؛ کە بریتیە لە چاودێری ناوخۆیی و چاودێری دەرەکی.


چاودێری ناوخۆیی ( وربینی پێش ئەنجامدانی خەرجیە)
ئەمە ئامادەکاری خەمڵاندنی کارایی سیستەم و کەمکردنەوەی مەترسیەکان لەخۆ دەگرێت. پرۆسەی وردبین کردن پێرەوی لە مەسەلە گرنگەکانی چاودێری ناوخۆیی دەکات و چالاکیەکانی سیستەمی چاودێریکردن و زانیاری باشتر دەکات بۆ کەمکردنەوەی مەترسی لەپرۆسەی بڕیارداندا. چاودێری ناوخۆ پێداچوونەوە دەکات بە پرۆسەی چۆنیەتی بەکارهێنانی خزمەتگوزاریەکانی بەردەست و پێشنیاری شێوازی کاریگەر بۆ دابینکردنی ئەو خزمەتگوزاریانە دەکات.
هەروەها ئەوان لە پەیوەندی بەردەوامدان لەگەڵ دەزگاکانی وردبینی دەرەکی. هەروەها بەشداری دەکەن لە پێدانی زانیاری بە شێوەیەکی بەردەوام، لەسەر باری جێبەجێکردنی پلانی وردبینی ساڵانە.

چاودێری دەرەکی:
چاودێری دەرەکی تیشک دەخاتە سەر ئەو بابەتە گرنگ و ئەرکە گرنگانە کە پەیوەندی بە خەرجکردنی بودجەوە هەیە و چاودێری خەرجییە گشتیەکانی حکومەت دەکات. لەهەرێمی کوردستان سێ لایەن هەن کە دەستیان هەیە لە کۆنترۆڵ کردن و چاودێریکردن، ئەوانیش بریتین لە:
1- چاودێری پەرلەمانی
2-دیوانی چاودێری دارایی (وردبینی پێش ئەنجامدانی خەرجیە)
3- دەزگاکانی ڕاگەیاندن و کۆمەڵگەی مەدەنی

بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی (2013)
بەشی هەرێمی کوردستان لە بودجەی فیدراڵی ساڵی 2013 دا، ئەوە بوو؛

• بودجەی گشتی عێراق (138,424,608,000,000) دیناری عێراقی بووە.
• بودجەی سیادی لە بودجەی گشتیدا (40,381,584,000,000) ی دیناری عێراقی بووە.
• بودجەی پارێزگا لە بودجەی گشتی (10,101,945,000,000) دیناری عێراقی بووە.
• بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان (7,256,000,000,000) دیناری عێراقی بووە.
• بودجەی پترۆ دۆلار (1,317,805,000,000) دیناری عێراقی بووە
• ئەو بودجەیەی ماوەتەوە (79,367,274,000,000) دیناری عێراقی بووە.

لە کاتێک دا کۆی داهات و خەرجی حکومەتی هەرێمی کورستان بەم شێوەی خوارەوەیە:


بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕی (17%) بەم شێوەی خوارەوە بووە:
(79 , 367 , 274 , 000 , 000 * 17 % ) = (13,492,436,000,000) دیناری عێراقی.
پشکی هەرێم لە بودجەی پارێزگاکان و پترۆ دۆلار (914,298,000,000) دیناری عێراقی بووە.
کەواتە ڕێژەی بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ ساڵی 2013 بەم شێوەیە بووە: 13,492,436,000,000دیناری عێراقی
+ 914,298,000,000 = 14,406,734,000,000 دیناری عێراقی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif