زانایەکی بەریتانی ئەو ماوەیە ئاشکرادەکات کە پێویستە بۆ دروستکردنی ڤاکسینی كۆرۆنا گۆڕاوه‌كه‌

ليست هناك تعليقات



زانایەکی ڤایرۆسناسیی بەریتانی کە سەرپەرشتیی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەبەرهەمهێنانی ڤاکسینی ئەسترازینکای زانکۆی ئۆکسفۆرد دەکات دەڵێت:"دەتوانرێت بەخێراییەکی گەورە پەرە بەڤاکسینی دژ بەکۆڕۆنای شێوە گۆڕاوی ئۆمیکرۆن بدرێت".
پڕۆفیسۆر ئەندرۆ پۆلارد بەڕێوەبەری گروپی ئۆکسفۆرد بۆ ڤاکسینەکان لەلێدوانێکدا بەتۆڕی "بی بی سی " ڕاگەیاندوە، "بڵاوبونەوەی ئەو شێوە گۆڕاوە نوێیە لەناو ئەوکەسانەی خۆیان کوتاوە، وەک ئەوەی لەگەڵ کۆڕۆنای شێوە گۆڕاوی دەلتا بینیمان، تاڕادەیەکی زۆر گریمانەیەکی دورە".

پۆلارد وتویەتی:"لەکاتی بڵاوبونەوەی ئۆمیکرۆن لەناو ئەوانەی ڤاکسینیان وەرگرتوە، دەکرێت بەخێراییەکی زۆر گەورە دەست بەجوڵە بکرێت‌و ڤاکسینێکی تایبەت بەرهەمبهێنرێت، لەبەرئەوەی ڕێڕەوی بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکان بەبەردەوامی ڕوو لەباشبونە".

ئەوەشی وتوە، "مەزەندە دەکرێت ئەو ڤاکسینانەی ئێستا بەردەستن دژ بەشێوە گۆڕاوە نوێکە کارابن کە ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانیی بەڤایرۆسێکی نیگەرانکەر وەسفیکردوە، لەگەڵ ئەوەی جەختیشیکردۆتەوە کە چەند هەفتەیەکیان دەوێت تاوەکو زانیاریی تەواویان لەسەر دەستدەکەوێت".

و: ئاکۆ ئاڵی
شارپریس

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif