عوسمان گوڵپی بۆ ئاژانسی هەواڵی میهر: كورد زیانی لە پەرتەوازەیی ڕابردووكرد

ليست هناك تعليقات


لە گفتوگۆیەكیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی میهر، عوسمان گوڵپی دەڵێت: ئەوەی بۆ کورد گرنگە مامەڵەیەکی تەندروستە لە گەڵ هێزە عێراقیەکان، بەوەی کە نەبێتە تەرەف لە ململانێ و ناکۆکیەکانیاندا 

بەشێك لە دیمانەكە 

عوسمان گوڵپی، کارناس و چاودێری پرسە سیاسییەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پێیوایە کە دەبێ کورد لە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی عێراقدا بکات.

عوسمان گوڵپی لە گفتوگۆیەکدا لە گەڵ هەواڵنێری ئاژانسی هەواڵی مێهر، سەبارەت بە دۆخی سیاسی کورد دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق و زەروورەتی ڕێککەوتن و یەکدەنگی ماڵی کورد هەندێ بابەتی باس کرد.

ئەو کارناسە وتی: لە ئێستادا و لە دوای هەڵبژاردنەکانی عێراق، زۆر گرنگە کورد بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ دۆخی عێراقدا بکات، چونکە بەشێك لە هێزە بەشدار بوەکان نیگەرانن لە ئەنجامەکان و خۆیان بە قوربانی دەزانن و پێیان وایە هەڵبژاردن بە قازانجی هەندێك هێز ئەنجام دراوە. بۆیە ئەوەی بۆ کورد گرنگە مامەڵەیەکی تەندروستە لە گەڵ هێزە عێراقیەکان، بەوەی کە نەبێتە تەرەف لە ململانێ و ناکۆکیەکانیاندا و وەك یەك پاکێج مامەڵە لەگەڵ لایەنە شێعیەکان بکات بەتایبەتی، ئەمە بۆ سونەش ڕاستە.

مامەڵە کردن لە گەڵ لایەنی شیعە و سوننە

وتیشی: لە ئێستادا زۆر گرنگە کورد سەرقاڵی خۆ ڕێکخستنەوەی خۆیبێت، بەوەی کە لە عێراقدا بە کۆدەنگی بەشداری لە چارەسەرکردنی هەر پرسێك بکەن کە پەیوەندی بە هەرێمی کوردستانەوە هەیە، چونکە پەرتەوازەیی لە ڕابردوودا زیانی گەورەی داوە لە هێزە کوردیەکان، بۆیە باشترین کار ئەوەیە کە لە پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی عێراقدا لایەنە پێکهێنەرەکانی کابینەی نوێ کەمترین ناکۆکیان لە نێواندا بێت، تا بتوانرێت کابینەیەك بۆ کەمکردنەوەی قەیرانە کەڵەکە بووەکان پێکبهێنرێت کە خەڵکی عێراقی دووچاری گرفتاری و هیلاکی کردووە.

هەروەها وتیشی: هەر چەند تا ئێستا هێزە کوردیەکان بە فەرمی قسەیان لەسەر هیچ کاندیدێك نەکردوە بۆ سەرۆك کۆماری عێراق، بەڵام بەڕای من مانەوەی دکتۆر بەرهەم ساڵح گرنگە بۆ چوارساڵی داهاتووی عێراق و پێگەی كوردیش، چونكە ئەو دەتوانێت ڕۆڵی گەورەتر بگێڕێت لە پاراستنی هاوسەنگی لە نێوان تەواوی ئاراستە ناكۆكەكان و سیاسەتی ناوچەكەش، هەر چەند ئەوە پێویستی بە پشتیوانی کردنی هێزە سیاسیەکان هەیە بەتایبەت پشتیوانی مەسعود بارزانی، چونکە پۆستی سەرۆك کۆمار نوێنەرایەتیکردنی هەموو خەڵکی هەرێمە لە بەغداد، لەوێشەوە پێویستە بۆ تەواوی عێراقیەکان کار بکات.

لینكی دیمانەكە لە ئاژانسی هەواڵی میهر

https://ku.mehrnews.com/news/40309/%D9%BE%D8%A7%D8%B1%D8%AA%DB%8C-%D9%88-%DB%8C%DB%95%DA%A9%DB%8E%D8%AA%DB%8C-%DA%86%DB%86%D9%86-%D9%85%D8%A7%D9%85%DB%95%DA%B5%DB%95-%D9%84%DB%95-%DA%AF%DB%95%DA%B5-%D9%BE%DB%86%D8%B3%D8%AA%DB%8C-%D8%B3%DB%95%D8%B1%DB%86%DA%A9-%DA%A9%DB%86%D9%85%D8%A7%D8%B1%DB%8C%DB%8C-%D8%B9%DB%8E%D8%B1%D8%A7%D9%82-%D8%AF%DB%95%DA%A9%DB%95%D9%86



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif