سەركەوت شەمسەدین و شنیار ئەنوەر: ڕەخنە لە بێدەنگەكان و سوپاسی بە هەڵوێستەكان دەكەن

ليست هناك تعليقات


لە تۆڕی كۆمەڵایەتی خۆیان هەریەك لە سەركەوت شەمسەدین و شنیار ئەنوەر لە نوسینێكی هاوبەشدا ڕەخنە لە بێدەنگی هێزە سیاسیەكان و ڕێكخراوەكان دەگرن و سوپاسی ئەوانەش دەكەن كە خاوەنی هەڵوێستبوون 

دەقی نوسینە هاوبەشەكەی سەركەوت شەمسەدین و شنیار ئەنوەر

تاکەی بێدەنگ دەبن
-
ماوەی چەند ڕۆژێکە بەیاننامە شۆک هێنەرەکەی سەرۆکی حوکمەت خەڵکی کوردستان و چاودێرانی بیانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە بەڕادەیەک بۆتە سکانداڵێکی هێندە گەورە کە سەرۆکی حوکمەت بوێری ئەوەی نیە بیکات بە ئینگلیزی و عەرەبی بەتایبەت ئەو بەشەی کە هەوڵی تیرۆری کارەکتەرمان و وە هاندانە بۆ کوشتن، بە بەکارهێنانی بەرزترین و بەهێزترین پۆستی حوکمەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەگەڕخستنی هەمو توانای میدیا و سیاسی خۆی، چونکە ئەو باوەڕی وایە کە دەسبردن بۆ ئەم جۆرە بابەتانە کاریگەری لەسەر بیرکردنەوەی کۆمەڵگە دائەنێت.

بەڵام چەند ڕۆژێکە چاودێری دەکەین کاردانەوەکان لە ئاستی خەڵک کەسانی سەربەخۆوو جۆراوجۆرن بەڵام لە ئاستی حزبی ج گە لە بەڕێز ئارێز عبدوڵا وەک شەخسی خۆی نەک یەکێتی، تەواوی حزبەکانی هەرێمی کوردستان بە ( گۆڕان، یەگرتوە، کۆمەڵ، شیوعی ، نەوەی نوێ، یەکێتی ) بێدەنگیان هەڵبژاردوە کە ئێمە ئەم بێدەنگیە بە پشتگیریکردنێکی بەمەبەست و بێ مەبەستی هەڵمەتەکەی سەرۆکی حوکمەت و میدیاکەی دەبینین بۆسەر ئازادی تاک بەتاکمان. دیارە بە ئاسای بینینی ئەم فەزاحەتە نیشانەی پرسیاری جدی لەسەر ئەم حزبانەو ڕێکخراوەکانیان دروست دەکات کە بێدەنگی بەرامبەر بە ستەم بەشداریکردنە لە ستەمدا، چونکە ئەمە لێدانە لە کەرامەتی مرۆڤ، لێدانە لە تەواوی ژنانی کوردستان، هەوڵە بۆ هەڵوەشاندنەوەی قیەمەکانی کۆمەڵگە. ئێمە بای هێندە بەڵگەو زانیاریمان لەسەر ژیانی تایبەتی ڕکابەرەکانمان هەیە کە ڕاستین نەک بوختان بێت وەک ئەوەی ئەوان بەڵام هەرگیز پەنامان بۆی نەبردوەو بۆی نابەین، ئەمە بەمانای ئەوە نایات کە ئەم حزبانە ئەو بێدەنگیە ترسناکە نەشکێنن، ئەوان ئەگەر بێدەنگیەکەیان لەژێر هەڕەشەی سەرۆکی حوکمەتدابێت یان بەرژوەندیەکانیان بێت یان هاوڕاییان بێت لەسەر تۆمەتەکەی سەرۆکی حوکمەتدا هەڵەیەکی مێژوی دەکەن وەسیاسەتیش لەبەر ڕۆشنایدا دەکرێت، پێویستە مۆقیفەکانیش بۆڕای گشتی بێت، خۆ ئێمە پرسەمان نیە تا بەنامەی داخراو سەرەخۆشیمان لێبکەن. ئەمە هەڕەشەیە بۆسەرخۆتان و ئایندەی منداڵەکانتان کەئەبێت ستۆپ بەسەرۆکی حکومەت بکرێت. ئەمەی سەرۆکی حوکمەت دەیکات بەرامبەر ئێمە وەڵامە بۆ شاردنەوەی تاوانە قێزەونەکانیان ئەگەر نا ئێمە هیچ کێشەیەکی شەخسیمان لەگەڵیدا نیە.

ئێمە ستایشی ڕۆڵی ئازایانەی ئەو چالاکوان و نوسەرو میدیاکار و ڕۆژنامە نوس و کەسایەتیە بەمەبدەئانە دەکەین کە بوێری ئەوەیان هەبو ئازایانە ڕوبەڕوی هەڵمەتە بێڕەحمانەکەی بەرزانی ببنەوە. ئێمە دەزانینن خەڵکی مافخوراو بەدڵ لەگەل ئێمەن لەبادینانەوە تاوەکو گەرمیان، بەڵام حزبی سیاسی، ڕێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنی، دەستەبژێرو چیرۆک نوس و ڕۆمان نوس، دەنگە ڕەخنەگرەکان و پەرلەمانتاران ئەرکیانە وەک پرسێکی گرنگی گشتی بەدەنگ بێن و بێدەنگی بشکێنن چونکە ئەوە بەرگری کردن نیە لە ئێمە وەک شەخس بەڵکو بەرگریکردنە لە ئایندەیەک بۆ نەوەکانی داهاتومان کە ڕێگە نەدرێت کوردستان بکرێتە زیندان و شکۆی مرۆڤی تێدابشکێنرێت هەروەک ئەوەی ئێستای سەرۆکی حوکمەتی هەرێم دەیکات دەیەوێت بەپەلاماردانی ژیانی تایبەتی ئێمە بێدەنگمان بکات تاوەکو کار لەسەرهەڵدانەوەی مەلەفە گەندەڵیەکانی خۆی کەسە نزیکەکانی نەکەین.

شنیار ئەنوەر
سەرکەوت شەمسەدین
١٢/١٢/٢٠٢١

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif