بارسێلۆنا 5 یاریزانی دەردەکات

ليست هناك تعليقات



یانەی بارسێلۆنا دەیەوێت سوود لە پشووی سەری ساڵ وەربگرێت و کار بۆ تەواوکردنی دوو گرێبەست بکات، کە بریتین لە فێران تۆرێسی یاریزانی یانەی مانچێستەر سیتی و ئیدینسۆن کاڤانیی هێرشبەری یانەی مانچێستەر یونایتد.

ئەو چەند رۆژەی پشووی سەری ساڵ بۆ کارگێڕیی یانەی کەتەلۆنی یەکلاکەرەوە دەبن، بەڵام ئاسانیش نابن، چونکە بەر لەوەی بتوانن گرێبەستی نوێ بکەن، پێویستە چەند یاریزانێک بفرۆشن، بۆ ئەوەی بتوانن خۆیان لە یاسای یاریی دارایی خاوێن بپارێزن.

وەک رۆژنامەکانی کەتەلۆنیا باسی دەکەن، ماتیۆ ئەلیمانیی بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆنا، لە دوای یاریی بارسا و سێڤییا، کاتێک لەبارەی ئەو دوو گرێبەستەوە پرسیاریان لێکرد، لە وەڵامدا گوتی "سەرەتا پێویستە بە ئەرکی خۆمان هەستین، دەبێت پابەندبین بە یاسای دارایی یاریی خاوێن، واتا دەبێت هەندێک لە یاریزانانمان بڕۆن بۆ ئەوەی بتوانین یاریزانی دیکە بێنینە یانەکەمان".

ئەو سەرچاوانە بە بایەخەوە باسی ئەم لێدوانەی ئەلیمانی دەکەن و دەڵێن "ئەمە پەیامێکی بەهێزبوو لە بەڕێوەبەری وەرزشیی بارسێلۆناوە بۆ ئەوە یاریزانانەی کە یانەکە نایەوێت لەگەڵیدا بەردەوام بن و دەیەوێت لەگەڵیاندا بگاتە رێککەوتن بۆ رۆیشتن لە ریزەکانی بارسێلۆنا.

بەگوێرەی ئەو سەرچاوانە، 5 یاریزانی بارسێلۆنا دەبێت لە یانەکە بڕۆن، چونکە بڕیار لە رۆیشتنیان دراوە و یانەکە دەیەوێت بە پارەی فرۆشتنی ئەوان گرێبەست لەگەڵ تۆرێس و کاڤانی بکات.

سەرچاوەیەکی نزیک لە یانەی بارسێلۆنا، سەبارەت بەو 5 یاریزانەی کە دەبێت لە بارسا بڕۆن، دەڵێت "فیلیپ کۆتینیۆ، ساموێل ئومتیتی، لوک دییۆنگ، یوسف دەمیر و سێرجینیۆ دێست شوێنیان لە بارسێلۆنا نەماوە و دەبێت بڕۆن".

گرنگترین ئەو یاریزانانەی کە دەبێت لە بارسا بڕوات، کۆتینیۆی بەرازیلییە، کە ماوەی گرێبەستەکەی لەگەڵ بارسێلۆنا لە هاوینی 2023 کۆتاییدێت، بەڵام خۆیشی دەیەوێت بڕوات، بۆ ئەوەی زۆرتر یاری بکات و جارێکی دیکە تیتێی راهێنەری هەڵبژاردەی بەرازیل رازی بکات بانگهێشتی هەڵبژاردەی سامبا بکاتەوە، کە زۆر حەزدەکات بەشداری لە مۆندیالی 2022ـی قەتەر بکات.

رۆیشتنی لوک دییۆنگ لەسەر بڕیاری چاڤی هێرناندێزی راهێنەر دەبێت، کە نایەوێت پشت بە تواناکانی ببەستێت و لە پلانەکانی خۆیدا دەریکردووە، کە تاوەکو ئێستا تەنیا 102 خولەک یاری پێکردووە، ئەمە لە کاتێکدایە کە ئەو یاریزانە بووەتە جێگەی بایەخی یانەی فەنەربەخچەی تورکی و دەیەوێت بیباتە ریزەکانی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif