دانا عەبدول: مانگرتنێكی سەرتاسەری ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان

ليست هناك تعليقات


چالاکوانێكی مەدەنی بە بەچەند هۆکارێک ڕوونی دەکاتەوە کەبۆچی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوام لە قەیران دایە.
دانا عەبدول یەكێك لە چالاكوانە دیارەكانی پێنج ساڵی ڕابردووی ناڕەزاییەكان ڕایگەیاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان بەرهەمی شۆڕشی کوردایەتییە و ئەوانەی شۆڕشەکەیان کردووە بەهەمان عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی حوکمڕانی ئەکەن نەک عەقڵیەتی دەوڵەتداریی، عەقڵیەتی شۆڕشگێڕی هەمیشە مۆرکی تێکدان و پەراگەندەیی زاڵە بەسەریدا بەپێچەوانەی عەقڵیەتی دەوڵەتداریی کە سروشتی خزمەت و ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی بەردەوام لە سیما دیارەکانیەتی.

ئەو چالاكوانە وتیشی، بۆچی چارەسەری قەیرانەکان قورسە ئەمەیش پەیوەندی بەخاڵی یەکەمەوە هەیە و بێجگە لەوەیش نەبوونی پلانی زانستی و تۆکمە نییە بۆ بەڕێوەبردنی وڵات، هەروەها دەسەڵات دامەزراوەیی نییە و بەنەفەسی خێڵەکیی حوکمڕانی ئەکرێت، سەرەڕای ئەوەیش کەسانی پسپۆڕ و شیاو دامەزراوەکان نابەن بەڕێوە.


لە درێژەی لێدوانەكەیدا دانا عەبدول وتی، فەرمانبەران چی بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە قەیرانەکان؛ لەڕاستیدا کۆتاییهێنان بەقەیرانەکان تەنها لەئەستۆ و توانای فەرمانبەراندا نییە، گەندەڵیی و قەیرانەکان هەموو جومگەکانی ژیان و سەرجەم دامەزراوەکانی گرتووەتەوە، بۆیە پێویستە فەرمانبەران و سەرجەم چین و توێژەکانی تر هەماهەنگ بن لە فشارکردن بۆ سنووردانان بۆ قەیرانەکان و ناچارکردنی دەسەڵات بە چاکسازی ڕاستەقینە و بەردەوامی نەدان بە دروستکردنی قەیران.

ئەو بەڕای ئەو چالاكوانە عیسیانێکی مەدەنی سەرتاسەریی لەلایەن هاوڵاتیانەوە بەئامانجی درستکردنی حکومەتێکی ( فریادڕەسی ئۆتۆکراتی لیبرڵی) ڕێگایەکی کاریگەرە بۆ کۆتاییهێنان بە زۆرینەی قەیرانەکان.

سازدانی - کامەران کەریم


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif