کۆچ بە گیرفانی خاڵیی کۆچ بە گیرفانی پرەوە

ليست هناك تعليقات

د.کاروان حمەساڵح
-
لە هەموو جیهان، کۆچی گەنجێک یان هاوڵاتیەکی دەوڵەمەند هاوشێوەی کۆچی گەنجێک بۆ بژێوی و دارایی، جێی گرنگیە!

لەوانەیە دەوڵەمەندەکە ترسی پاراستنی خۆی و سەروەتەکەی و گەڕان بە شوێن ئاسایشی دارایی و ژیاندا بێت، واتا ئەوەی هەیەتی لە دەستی نەدات. هەژارەکەش بە هەمان شێوە هیوا لە داهاتوودا نەبینێت، بە دوایی جێگیری دارایی و بژێویدا بگەڕێت.

ئاخر لە ساڵی 2008 لە قۆناغی خوێندنی ماستەر، پرۆفسۆرەکە لێی پرسین: دەزانن گەرەنتی ئیفلاسی هەر بازرگان یان کۆمپانیایەک لە عێراق چەندە، ئێمەش بە حساب 9 فێرخواز بووین کە بە سکۆڵەشیف و بە مواسەفات وەرگیرابووین! بیرمان لە ژمارەیەک دەکردەوە نزیک بێت لە وەڵامەکەوە. یەکێکمان ووتمان گەرەنتی ڕێژەی لەسەدا 50، یەکێکی تر ووتی 30، یەکێکی تر ووتی 60، یەکێکی ترمان زۆری لە خۆی کرد و ووتی لە سەدا 5، بەڵام پروفیسۆرەکە بە پێکەنینێکەوە پێی ووتین: "زیرۆ"
واتا گەرەنتی بازرگانی و کار و کاسپی و کۆمپانیاکان لەم عێراقە سفرە.

کەواتە کابرای زێرنگەریش وەک ئەو گەنجەکەی بۆ شوێن کار یان بژێویدا دەگەڕێ، دەکرێت خاڵی هاوبەشیان ناڕوونی و نەبوونی مەوئەسەسە بێت لە ووڵات.

بە پێی داتاکان، بەشێکی زۆری بەڵێندەران ووردە ووردە مایەپووچ دەبن. زۆرێک لە کۆمپانیان و پرۆژە فەرمیەکان بەرە و نافەرمی بوون هەنگاو دەنێن، بۆ ڕاکردن لە زۆری باج و ڕسومات و نەبوونی هیچ پشتیوانیەک. زۆرێک لە کارگە و خاوەن سەرمایەکان ڕوو لە ناوەڕاست و باشووری عێراق دەکەن. سەدەها ملیۆن دولاریش لە ڕێگای کڕینی ماڵ و موڵکەوە دەچێتە دەرەوە. هەموو ئەمە و دۆخی ناجێگیری سیاسی و ئابوریی و پێشتریش ڕووداوەکانی نێو حیزبەکان و مامەڵەی نا-دروست لەگەڵ چالاکوان، دیوێکی تر و هاندەرێکی تری کۆچە!

بۆ هەموو ئەمە حکومەتی هەرێم و لایەنە پەیوندیدارەکان، پێویستە کۆچ و بێ ئومێدی گەنجان و هاوڵاتیان لە هەموو چینەکان زۆر بە گرنگیەوە وەربگرن.
دیراسە و لێکۆڵینەوەی وورد بکەن لە هۆکارەکانی هەڵهاتنی هەژار و خاوەن سەرمایە و تەنانەت سیاسیە سەربەخۆکانیش.
بپرسن:
ژمارەکان لە هەردوو زۆنەکە چۆنە؟
هۆکار و پاڵنەرە گشتی و تایبەتەکان چین؟
جیاوازی ئەم کۆچە و کۆچی گەنجان لە ڕابردوودا چیە؟
چارەسەرەکان چین؟

بە پێچەوانەوە، بەناو-بەرگری نا واقعیی و خواستی بیرنەکردنەوە لە هۆکار و چارەسەر، ڕێگا ڕاستەکە وون دەکات و دەرگای نا-ڕوونیی زیاتر دەکاتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق