تابلۆیەك بە 35.9 ملیۆن دۆلار فرۆشرا

ليست هناك تعليقات

 


تابلۆیەکی ڤان کوخ کە لەکاتی دووەم جەنگی جیهانیدا لەلایەن نازییەکانەوە لە فەڕەنسا دەستی بەسەرداگیرابوو، لە مەزادخانەیەکی شاری نیویۆرک بەرانبەر بە 35.9 ملیۆن دۆلاری ئەمەریکی فرۆشرا، کە ئەوەش ژمارەیەکی پێوانەییە بۆ تابلۆ ئاوییەکانی ئەو هونەرمەندە هۆڵەندییە.

مەزادخانەی کریستیز رایگەیاندووە کە تابلۆی " مۆیل دو بلێ" کە مێژووکەی بۆ ساڵی 1888 دەگەڕێتەوە، زۆر لەو نرخە گرانتر فرۆشراوە کە مەزەندە کرابوو، واتە پێشبینی 20 بۆ 30 ملیۆن دۆلاری بۆ کرابوو. ئاماژە بەوەشکراوە کە دوایین جار کە تابلۆکە نمایشکراوە ساڵی 1905 بووە.

تابلۆکە وێناکردنی کۆمەڵە پووشێکە لە ئارڵ لە فەڕەنسا، کە ڤان کوخ لە هەشتاکانی سەدەی رابردوو تێیدا ژیاوە، بەپێچەوانەی زۆرترین کارە بەناوبانگەکانی کە تێیدا رەنگی زەیتی بەکارهێناوە، لەوەدا هونەرمەند پشتی بە رەنگی ئاویی بەستووە.

دوای خۆکوشتنی ڤان کوخ لە تەمەنی سیی و حەوت ساڵیدا، خاوەندارێتی تابلۆمە بۆ تیۆی برای گوازرایەوە، دواتر گەیشتە دەستی چەندین کەسی تر، تاوەکو لەسەردەمی دووەم جەنگی جیهانی و دوی داگیرکردنی فەڕەنسا کەوتە دەستی نازییەکانی ئەڵمانیا.

لەدوای کۆتاییهاتنی جەنگ، تاوەکو حەفتاکانی سەدەی رابردوو جێگای تابلۆکە نەدەزانرا، تا ئەوکاتەی خانەی کریستیز لەڕێگای کۆمەڵێک سات و سەودا لەگەڵ خاوەنە ئەسڵییەکەی توانی بەدەستیبهێنێت.

ڤان کوخ یەکێکە لە هەرە وێنەکیشە بەناوبانگەکانی جیهان، هەرچەندە لەماوەی ژیانیدا نەیتوانی سوودێکی دارایی ئەوتۆ لە کارە هونەرییەکانی بەدەستبهێنێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif