کارتی ڤاکسین بۆ سەردانی دامودەزگاکان دەکرێت بە مەرج

ليست هناك تعليقات


بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، پلان هەیە لە داهاتودا کارتی ڤاکسین بۆ سەردانی دامودەزگاکانی حکومەت دەکرێت بە مەرج، بۆیە نەک تەنها ئەو کەسانەی سەفەر دەکەن، بەڵکو هەموو هاووڵاتییان پێویستیان بە کارتی ڤاکسینە.

 د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر ئەمڕۆ یەکشەممە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "ئێستا لەناو شەپۆلی سێیەمی کۆرۆناداین و رێژەی توشبون تائێستا 8% لە باشور و ناوەڕاستی عێراق دوبارە ژمارەی توشبوان لە هەڵکشانە و پێدەچێت شەپۆلی چوارەم رومان تێبکات".

ئاماژەی بەوەشکرد، "پێشبینی دەکەین لە هەرێمی کوردستان شەپۆلی سێیەم و چوارەم تێکەڵ بن و ژمارەی توشبوان زیاد بکاتەوە، بۆیە دوپاتی دەکەینەوە کە پێویستە هاووڵاتییان پابەندی رێنماییەکان بن".

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر لەبارەی پێدانی کارتی ڤاکسین باسی لەوەشکرد، "زیاتر لە 40 هەزار کارتی ڤاکسینمان دروستکردوە و ئێستا کارتی پلاسیکی دەستیپێکردوە، لەمەودوا ئەو کارتە نەک هەر بۆ سەفەر کردن، هەمو هاوڵاتییان پێویستیان پێدەبێت، لە داهاتودا دوای ئەوەی ئەو مۆڵەتەی بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی مامۆستایان دیارکراوە، داوای ئەوە دەکەین هەر کەسێک سەردانی دامودەزگاکانی حکومەت بکات یان کارتی ڤاکسینیان پێ بێت یان پشکنینی نوێی کۆرۆنا".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif