لە پەراوێزی لێدوانەكانی وەزیری خوێندنی باڵادا

ليست هناك تعليقات


لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا شەپۆلێكی ناڕەزایی خوێندكارانی قۆناغی دوانزەی گرتەوە و بەشێك لە لێدوانەكانی خوێندكارەكان ناخ هەژێن و ئازار دەربوون، بەهۆی ئەوەی بەشێكیان وێرای بوونی نمرەیەكی بەرز بەڵام كۆلێژەكانیان وەك وەڵامدەرەوەی نمرەكانیان نەبینی، بەتایبەی ئەو خوێندكارانەی كە كۆنمرەیان %٩٩ بوو بەڵام لە كۆلێژی پزیشكی گشتی ناویان نەگەرابوویەوە، ئەوە لە چەندین كۆلێژیتریش ئەم ناڕەزاییانە بەردەوامبوون و داوای پێداچوونەوە و چارەسەركراو و خوێندكاران سوربوون لەسەر فشارەكانیان

دوای چەند ڕۆژێك لە بێدەنگی ئەمڕۆ وەزیری خوێندنی باڵا (د.ئارام قادر) لە چەند لدوانێكدا تائكیدی لە پێداچوونەوە و چارەسەركردنی ئەو كێشانەدا كە خوێندكارانی دوانزەی هێناوەتەسەر شەقام

وەزیری خوێندنی باڵا ئەوەی كردی لە چەند ڕوویەكەوە جێگای لەسەر وەستان و دەستخۆشی بوو

یەكەم- هاتنەسەر خەت لە وادەیەكی زەمەنی كەمدا و بەدەمەوە هاتنی ناڕەزاییەكان و بەڵێنی چارەسەر پێیان، ئەمە هەنگاوێكی ئیجابی و بیركردنەوەیەكی دروستە نەك ئەوەی بیەوێت نەچێتە ژێر باری داخوازی و فشاری خوێندكاران

دووهەم- نەهات لۆمەی خوێندكاران بكات و بكەوێتە حكایەت خوێندنەوە بۆیان بەڵكو بەڕوونی وتی هەڵەمان كردوە و ڕاستی دەكەینەوە و ڕاستكردنەوەكەش بە قازانجی خوێندكارانە و بەمەش دلنیایی دایە خوێندكاران و كەسوكاریان

سێهەم- بەرپرسیارێتی خستە ئەستۆی خۆیان و بە زمانێكی سادە و ساكار لەگەڵ خوێندكارەكان و كەسوكارەكانیان دوا و بە زمانێكی كەمێك زبر لەگەڵ بەشێك لە سەرۆكی زانكۆكان، ئەم جۆرە لێدوانانە لە پێشتردا یان نەبوون یان زۆر كەم بوون

عوسمان عبدلڵە



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif