كەوتنی فەر هەنگ بەگاڵتەجاڕ بونی مرۆڤ

ليست هناك تعليقات
فارس نەورۆڵی
-
یەکێک لە جوانییەکانی هەر میللەتێک هاریکاریکردنی یەکترییە لە کاتی لێقەومان و کارەساتدا، ئیتر کارەساتی سروشتی بێت یاخود کارەساتی شەڕ.
ئەم مرۆڤ دۆستییە ئێستا بۆتە هێمای کۆمەڵگای نێودەوڵەتی و بۆ ئەم مەبەستە ڕێکخراوی جیا جیای بۆ دروستکراوە. گەلی کوردستان ئەو نەتەوەیە زۆرترین کارەساتی بەسەردا هاتووە لەبەرامبەردا بەهاناهاتنەوە بۆیەکدی هەبوە، ئەنفال، کیمیاباران، ڕەوی بە کۆمەڵ، ئەوکات لە ناوخۆی کوردستان هەولێرییەکان نمونەیەکی باڵای مرۆڤدۆستی و کوردپەروەرییان نیشاندا، کە هەڵەبجەییەکان دوای کیمیاباران کردن سەرگەردان بوون، بە وڵاتانی دەوروبەر و شارەکانی کوردستاندا ژمارەیەکی زۆر لە هەڵەبجەییەکان برابوونە هەولێرو دەوروبەری هەولێر، لەو کاتەدا سەرەڕای چاودێریکردنی توند لەلایەن دەزگاکانی بەعسەوە،هەولێرییەکان جوامێرانە کۆمەکێکی زۆریان بە هەڵەبجەییەکان کرد و دڵنەواییان دەکردن.

 جاران کارەسات کۆی دەکردینەوە، بەڵام ئێستا نێوانمان بە ئەندازەیەکی ترسناک دورە لەیەک، لە لێواری کەوتنی فەرهەنگ داین

  کەوتنی فەرهەنگ لەکەوتنی پەروەردەوە سەرچاوە دەگرێ 

ئەگینا کەوتنی فەرهەنگ نەبێت چییە نەخۆشی کەوتنی هاونیشتیمانییەکەتت پێخۆشبێت مردنی ڕکابەرەکەت دڵخۆشت بکات نوکتەی لەسەردروست کەیت، هەر لەبیری ئەوەدابیت چۆن هاوڕێ وهەڤاڵەکەت بخەیت هەموڕێگایەکی نامەشروع دەگریتەبەر ، لەبری هاوخەمی و هاوکاریکردن، کەچی لافاو لە شارێک لە گەڕەکێک لە گوندێک دەدات نوکتەی لەسەر دەکەن و دەیکەنە گاڵتەجاڕ، دەمەوێ بڵێم ئەو کەسانەی بەم ئاستە نزمە بە گاڵتەجاڕی باس لەئازاری هاونیشتمانانی خۆیان دەکەن ، ئەوانە هەم لە فەرهەنگیاندا کەوتون هەم لە پەروەردەوە شکستیان خواردوەو هەم خۆیان کردوە بە گاڵتەجاڕ چونکە مرۆڤ کاتێک ئازارە کانی ئەویدیکە دەکاتە گاڵتەجاڕی ئەوەکەسایەتیەکی ناڕەسەن وگاڵتەجاڕی هەیە ، بەشێک لەم نەخۆشییە ڤایرۆسی حقدی سیاسی یە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق