دەربارەی پەرلەمانی كوردستان

ليست هناك تعليقات


د.موئمن زەڵمی

خولی ئەمجارەی پەرلەمانی کوردستان چەند راستییەکی گەورەی بۆ هەمووان ئاشکرا کرد؛
- دەسەڵات و کاری یاساییی و شەرعی پەرلەمانیی بۆ هەمووان روونکردەوە، ئیتر بەشکو لەمەولا هەرکەس بوویە ئەندام پەرلەمان بزانێت ئیشی چیە و دەتوانێ چی بکات.

- گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن و گەڕانەوە بۆ لیستی داخراوی کرد بە واجب، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای گۆرانیبێژی و قسەبێژی و ناپسپۆڕی و نا پێویستی کەس نەچێتە پەرلەمان.
- دەبوو پەرلەمانتارە جدییەکان ئەمڕۆ لەگەڵ سوربوون لەسەر داوای لێبوردنەکەی ئەو پەلەمانتارە، بەخێرایی داوای هەمواری یاسای هەڵبژاردنیان بکردایە.

- سەرۆکایەتی پەرلەمان، چەند کۆبوونەوەیەکی قورس و وێرانکار و دابەشکاری کۆمەڵگەی کوردی بە سەرکەوتوویی تێپەڕاند، پێشتریش وتوومە، ئەوەش ئازایەتییە.

- عەلی حەمەساڵح بە وردی و ژیری و چاونەترسی ولێهاتوویی پێناسەی پەرلەمانتاری کرد و ئەگەر کەسێک بیەوێ بۆ مێژوو پەنجە بۆ (پەرلەمانتارێکی سەرکەوتوو) ڕابکێشێت، ئەوە عەلی نمرە یەکە.

- پێویستە سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان، بردنە ژوورەوەی مۆبایل و هەر ئامێرێکیتری ئەلیکترۆنی بۆ ناو کۆبوونەوەی پەرلەمان ڕابگرێت. 

- کازم فاروق مافی خۆیەتی بگەڕێتەوە پەرلەمانی کوردستان و ئیتر کاتی ئەوەیە کۆتایی بەو دۆخە بهێنرێت.

- دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان قورسترینی ئەرکیان لە پێش ماوە ئەویش رێکخستنەوەی دۆخی پەرلەمانە دوور لە چاوی میدیاکان، یانی ناکرێ کەس نەتوانێ رەخنە بگرێ و دەمکوت بکرێ، کەس نەتوانێ پەسن بکات و هێڕی بەسەرا بکرێ، هەردوو بارەکە دوو نمونەی زۆر خراپی پەرلەمانتارین.

لە ڕاستیدا ئەم قوڕە هەر ئەم تۆزەی لێ هەڵدەستێ، کاتێک حزبەکان بە دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆنەوە، مەرجیان بۆ کاندیدیی و پەرلەمانتاریی تەنیا دەنگ کۆکردنەوەیە، ئەوە ئەنجامەکەیەتی، هەمووان خەتابار و هەمووانیش قوربانین.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif