بەشە پزیشکییەکانی زانکۆ لە نێوان هێزی کۆمەڵایەتی و دەسەڵاتی ناتەندروستدا

ليست هناك تعليقات



د. ئەڤین فتاح حاجی مام
-
ئەمڕۆ نەک تەنها کۆلیژی پزیشکی گشتی بگرە هەموو بەشە پزیشکییەکان بە پەیمانگەکانیشەوە بوونەتە بابەتێک کە خەڵکێکی زۆر پێوەی سەرقاڵ بووە و زۆرینەی کۆمەڵگەش خواستیان لەسەریەتی، تەنانەت کاتی وەرگرتنی دەرچووانی پۆلی ۱۲ی ئامادەیی راکێش ڕاکێشە بۆ ئەوەی قوتابی تێدا وەربگیرێت. هۆکارەکانیش دەگەرێتەوە بۆ نادروستی لەسەر تێگەیشتن لەم بەش و پسپۆریانە.

هۆکاری سەرەکی دەگەرێتەوە بۆ گەیشتن بە دەسەڵات ، بوون بە خاوەن هێز، یان بەلایەنی کەمەوە بەناوبانگبوونی کۆمەڵایەتی، لەم کۆمەڵگەیە هەمووان خەریکی نمایشن، خەریکی بەدەستهێنانی ناوبانگن، لێرە ژیان دەکرێت بۆ بوون بە خاوەن دەسەڵات، جا چ بوون بە دکتۆر بیت یان پەرلەمانتار، وەک دو توێژی کۆمەڵگە کە وێنە گشتییەکە وا دەخوێنرێتەوە، ئەم دووانە تێرو پڕترین توێژی کۆمەڵگە بن. بۆ تێگەشتنی باشتر لەم دۆخە هەوڵ ئەدەم لێرەدا چەند هۆکارێک بخەمەڕوو.

١- کورد هەر لەسەرەتاوە حەزی لەوە بووە کە یەکێک رێنیشاندەری بێت، و گوێڕایەڵی کەسێکی تر بێت، و مێشکی لە لایەن کەسێکی تر حوکمی لەسەر بدرێت وەک ئاغا و دەرەبەگەکانلە ڕابردوودا، ئێستاش بە هەان شێوە، هەمان شت رەنگی داوەتەوە لە پەیمانگە و زانکۆکان، بەشە پزیشکییەکان ئێستا حکم دەدەن وەک ئاغاکان لەسەر بەشە ئەندازیارەکان و مرۆڤایەتیەکان.

٢- مامۆستایان هۆکاری سەرەکی ئەم دۆخەن، ئەوان وایان کرد، ئێمەی قوتابێ پیشەی دکتۆریمان خۆش بوێت، ئەوان هۆکارێک بوون گشتمان یەک ئاراستە بیربکەینەوە، کاتێک تاقیکردنەوەیەکی باش وەڵاممان بدایەتەوە، لەسەر وەرەقەکەمان دەیاننوسی "ئافەرین هەر بژیت دکتۆری زیرەک"، ئەوان لەسەردەمێک وایان ووت کە دکتور حکیم بوون بۆ سارێژکردنی زام و برینی کۆمەلگە، رێزیان لێگیراو چارەسەرکار بوو نە نەک وەک ئێستا بەداخەوە.

۳- حکومەت هۆکارێکیترە بۆ ئەم بارە نەخوازراوە ، گەر حکومەت بێت لە جیاتی پزیشک مامۆستای سەرتایی و دەرونناسی و کۆمەڵناسی تعین بکات، بێت چ ئەندازیاری بەنداوە بیهێنت بە پێی پلان ئیشیان لەگەڵ بکات، بێت ئەو هەموو کشتوکاڵە بخاتە خزمەت دەرچووان ئەم بەشانەوە، کوردستان شوێنێکی جوگرافی گرینگە بۆ گەشت و گوزار دروست کردنی ستافی پسپۆر و تایبەت بەم بوارە

زۆر لەوە گرنگترە کە بەشە پزیشکیەکان بەرهەم بێنین.

٤- کەمی رێژەی دەرچووانی پزیشکی بە بەراورد بە دەرچووانی پسپۆری تر کە ئەمەش گاپێکی فراوانی دروست کردووە دەرچووانی پزیشکی زیاتر دەرفەتی کاریان هەیە بۆیە بونەتە جێگای باس و داواکاری ئەم بەشانە زیاتر بووە.

٥- نوێخوازی لەم بەشە پزیشکیانە زۆرە وەک کرانەوەی بەشی جوانکاری و سەنتەر کە ئەمەش بوە دەرفەتێکی زیاتر بۆ دامەزراندی ستافی پزیشکی.

٦- فیکرەی خواستی بازار ، زیانێکی گەورەی دا له دەرفەتی کار بۆ پسپۆرانی تر بۆیەش قوتابی پێش ئەوەی دەست بە خوێندن بکات بیری لەوە دەکاتەوە کامە کار هەلی کاری زیاترە.

لە کۆتاییدا، ئەم بەشە پزیشکییانە زۆر گرنگە بە پێی پێویست فراوان بکرێن لە گشت پسپۆرییەکان، کاتی ئەوەش هاتووە وەزارەتی پەیوەندیدار پێناسەیەکی وەزیفی بۆ دەرچووانیان بکات، بەڵام نابێت گرنگی پسپۆرانی وەک پەروەردکاران، ژمێریاران، کارگێران، ئەندازیاران لەبیر بکرێت، پێویستە چاو بخشێندرێتەوە لەسەر دروستکردنی هەلی کار بۆیان نەک دروستکردنی کادیر بۆ بازار.





ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif