كەسێتی مامۆستا و ڕەنگدانەوەی لەسەر كۆمەڵگە

ليست هناك تعليقات


 ڕەئوف ئالانی
شارەزایی پەروەردەیی
-
مامۆستا یەكێكە لە پێكهێنەرە سەرەكیەكەی پرۆسەی پەروەردە، هەر ئەوە دەبێتە هەوێنی بەدیهاتنی، ئامانجە گەورەكە، كە دوو ئاراستەی تەریبی هاوشان لەخۆ دەگرێت، ئەوانیش (پەروەردەكردن)و فێركردن)ە، لەناو فەلسەفەی پەروەردەدا، زۆر جار كاریگەری و ڕەنگدانەوەی كەسێتی مامۆستا بۆسەر مناڵ، بەدەر لە هۆكارە بۆماوەییەكان، لەهەموو كەس كارتێكەرترو كاریگەرترە، بۆ سەر مناڵا، كاتێ‌ بەم شێوازە، كەسێتی مامۆستا بنرخێنرێت و ڕۆڵ بگێڕێت، لە سەر كەسێتی مناڵ، پیویستە وەزارەتی پەروەردە، پلانی زانستی بۆئەم كارە هەبێت و بە سانایی لەو بابەتە نەڕوانێ‌، ئەویش بە گرنگیدانی زیاتر بەمامۆستایان، كە زۆر لایەن هەیە پێویستە ئاوڕی لێبداتەوەو كاری لەسەر بكات، ئەوانیش بەچەند خاڵێك دەخەمە ڕوو:

1-ناساندن و سەیركردنی مامۆستا وەككەسێتی زانستی و پێشەنگ لەناو كۆمەڵگەدا
2-وابەستە كردنی مامۆستایانبەو ئەركانەیكەسێتیان لای مناڵبەبەرزی و پڕبایەخ دیار دەخات، وەك ( جل و بەرگ ، مامەڵەی گونجاو، نەرمونیانی، ئاستی بەرزی زانستی....)هتد
3-كردنەوەی خولی دەرونی و كۆمەڵناسی و زانستی بۆ مامۆستایان، بەبەردەوامی 
4-پێداچونەوە بە شێوازی كارگێڕی قوتابخانەو خوێندنگەكان، واز لە دانانی لابەلا و دەست وەردان بهێنرێت، ئەوانە دیاری بكرێن ، كە پابەندی ڕێسكان بن و ویست و ئارەزوویان هەبێت و ئاستی كارگێڕی و بەڕێوەبردنیان سەردەمیانە بێت
5-ڕاگەیاندنەكانلەسەریانە كەسێتی مامۆستا بەباشینمایش بكەن
6-دابینكردنی ژیانێكی شایستەی سەردەمیانە بۆ مامۆستایان 

بەدەر لەو ئەركانەی ئەكەونە سەر وەزارەتی پەروەردە، چەند ئەركێكیش لەسەر مامۆستا خۆیەتی كە ئەنجامیان بدات، بۆئەوەی كاریگەری كەسێتی ڕەنگبداتەوە لەسەر مناڵان، كە ئەمانەن:

1-هەوڵدان بۆبەرزكردنەوەی ئاستی زانستی خۆی و خوێندنەوەی كتێب و قوڵبوونەوە لەو بابەتەی دەیڵێتەوە
2-ناسین و زانینی كەسێتی خۆی و خۆبەكەم نەزانین 
3-خۆگونجاندن، لەگەڵژینگەیكارەكەی و ئەوانەی بەریەك كەوتنیان لەگەڵی هەیە
4-ڕۆڵی سەركردە ببینێت، بۆ دیاریكردن و ئاراستەكردنی كەسێتی مناڵ
5-دەربڕینی سۆزو خۆشەویستی بۆ دەوروبەرو ئەوانەیئاراستەیان دەكات

لەناو ئەدەبی گەلاندا، ڕۆڵی مامۆستا بەرچاوخراوەو بەبایەخەوە، دەرخراوە، ئەحمەد شەوقی شاعیری گەورەی عەرەبن كە بەڕەچەڵەك كوردە، شیعرێكی جوانی بۆ كەسێتی مامۆستا نوسیوەودەڵێ‌:
وقم للمعلم وفیە تبجیلا
كاد المعلم ان یكون رسولا
(هەستە لەبەر مامۆستان دەستەو نەزەر
خەریكە مامۆستا ئەبێت بە پێغەمبەر)

لەسۆنگەی ئەو باوەڕەی كە مامۆستا لەناو كۆمەڵگەدا، پێگەی دیارو بەرچاوی خۆی هەیە، ئەو بە كەسێتیەكی بەهێز دەتوانێ‌، كۆمەڵگە لە داهاتوودا وا نەخشە بكێشێ‌ ڕووی گەشی شارستانی و پێشكەوتن بەرچاو بخات، دیارە ئەو ئەركەش بەتەنیا بە مامۆستا خۆی نایەتە دی و ئەنجام ناپێكێ‌، كەی بەپلان و پڕۆژەی زانستی كار لەسەر كەسێتی مامۆستا كرا، لە وپەیمانگەو كۆلێژانەی مامۆستا تێیاندا دەردەچن و دەبنە خاوەن پیشەی مامۆستا، پێویستە بیر لە ڕەهەندە گرنگە كان بكرێتەوە و كەسێتی مامۆستا بە باشی لەبۆتەی قاڵبی كارامەیی و لێهاتوویی لەگشت بوارەكاندا دابین بكات، وەك لایەنی جەستەیی و دەروونی و كۆمەڵایەتی، ئەمەش وادەكات نەوەكانی ئایندە لەسایەی ئەو پلانەی دانراوە، ببنە خاوەنی كەسێتی بەهێزو خاوەن ئیرادەی بەهێز.


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif