سەرۆك کۆماری عێراق بەشداری لە دەنگدان کردو پەیامێکی ڕاگەیاند

ليست هناك تعليقات


سەرۆککۆماری عێراق دەنگی دا و لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەڤانان رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگ و مێژووییە و هیوای خواست هاووڵاتییانی عێراق بتوانن بەشداربن لە دیاریکردنی چارەنووسی خۆیان.

بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق بەیانیی ئەمڕۆ کاژێر 07:45 خولەک لە هۆتێل رەشید لە شاری بەغدا بەشداریی لە پرۆسەی دەنگدانی پێشوەخت کرد و دەنگی خۆی دا، کە بنکەیەکی دەنگدانە و بۆ بەرپرسانی باڵا دیاریکراوە.

سەرۆککۆماری عیراق قسەی بۆ میدیاکان کرد و گوتی، "ئەمڕۆ رۆژێکی گرنگە بۆ هەموو پێکهاتەکانی عێراق بە خەڵکی کوردستانیشەوە، بەشداریکردن لە پرۆسەی هەڵبژاردن گرنگە بۆئەوەی دەنگی هاووڵاتی لە دیاریکردنی ئاییندەی وڵاتەکەیاندا بەرجەستە ببێت".

سەبارەت بە جیاوازی و تایبەتمەندیی ئەم هەڵبژاردنە لەچاو هەڵبژاردنەکانی رابردوو، بەرهەم ساڵح ئاماژەی بەوە کرد، "ئەم هەڵبژاردنە جیاوازە لە هەڵبژاردنەکانی رابردوو، هەڵبژاردنێکی پێشوەختە، کۆمەڵێک پرسی گرنگی چارەنووسساز سەبارەت بە هاووڵاتی، سەبارەت بە ئاییندەی عێراق تێیدا یەکلایی دەکرێتەوە".

سەۆککۆماری عێراق ئەوەی روونکردەوە، "سبەی دەگەین بەو ئامانجەی کە هەنگاوی بۆ دەنێین، ئەمڕۆ رۆژی هاووڵاتییانە، ئەمڕۆ هاووڵاتی قسەی خۆی دەکات و دەنگی خۆی دەدات، سبەی گوێمان لە ئەنجامەکان دەبێت و بە پشتبەستن بە بڕیاری نیشتمان پشتیوان بە خودا بەرەو ئەو ئامانجەی کە دەیخوازین".

ئەمڕۆ لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەڵبژاردنی پێشوەخت بەڕێوەدەچێت بۆ هەڵبژاردنی 329 پەرلەمانتار بۆ پەرلەمانی عێراق. بەپێی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ژمارەی ئەو کەسانەی لە هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق مافی دەنگدانیان هەیە، 24 ملیۆن و 29 هەزار و 927 دەنگدەرە، کە لە هەشت هەزار و 273 ناوەندی دەنگدان لە هەموو عێراق و هەرێمی کوردستان دەنگ دەدەن، ئەو ناوەندانە بریتین لە 55 هەزار و 41 وێستگەی دەنگدان، لە هەر وێستگەیەکیش نزیکەی 450 دەنگدەر مافی دەنگدانیان دەبێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif