شەرعییەت لای کێیە

ليست هناك تعليقات


 كاوان حمەسعید
-
لەپەراوێز و هەڵچنی دوا دەرەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی وڵاتمان عێراق سەرەڕای بێباوەڕیم بە عێراقیبوونم دەرکەوت کە بۆ یەکەمین جارەلەمێژووی ئەم وڵاتەدا یەک هەڵوێستییەکی نوعی جۆری دروستت ببێت خۆڕسکانە بەبێ دەستوەردان و پشتیوانی ئەم لاو ئەولا لەسەر ڕەدکردنەوەو پشتکردنە دەسەڵات و سیستەمی حوکمڕانی وڵات ،

ئەم دیمەن و کەشە ئەوەمان پێدەڵێت کە ئەندازیارەکانی سیاسەت و حوکمڕانی لەم وڵاتەدا پاش تێپەڕبوونی چوار خولی پەرلەمانی و سی ساڵ لەحوکمڕانی ، جگە لە شکستخواردویەکی خۆسەپێن و مۆتەکەیەکی بێزراو ڕەزا قورس هیچیترنین ، سەلماندیان کە نەدڵسۆز و نەشۆڕشگێڕ و نە نیشتمان پەروەرو نە خەمخۆری خەڵک بوون تەنها و تەنها دێوەزمەیەکی لەخۆگۆڕاوو لە پێستێکی مزەییەفی چەواشەکاری ڕوخسار ناشیریندابەناو ڕزگارکەرو نیشتمان پەروەر هەڵیانکوتایە سەر دامو دەزگاو خێر سامان و عەقڵ وهۆشی خەڵک و نیشتمان ، هەموو پیرۆزییەکانیان شێواند و ناپیرۆزیانکرد ، هەموو بەها باڵا بەرزو بەنرخەکانی گۆمەڵگەیان بێبەهاکرد ،ژیان و خۆشگوزەرانیان لەخەڵک سەندەوە ئازادی و پەروەردەیان لەگۆڕنا ، دیلی و کۆیلەبونیان کردە دیاردەو سەروەری ، بونە هاو بەشێکی بێویژدان لە سەروەت و سامانی گەل تاڵانچی و بەهەدەردەرو بێباک.

ئیتر چۆن و بەچ شەرعییەتێک کەتۆ کەمتر لە چل لەسەدی ٤٠٪ دەنگی خەڵکت لەگەڵ بێت دەتوانیت ئاهەنگی سەرکەوتن بگێڕیت و خۆت بەسەرکەوتو بزانیت بەداخەوە ........

نازانم شەرعییەت لای کێیە و کێ مافی سەرداری و سەرۆکایەتی و موڵکداری گەلێکی هەیە کە ٧٠٪ خەڵکەکەی ئەوی قەبوڵ نەبێت !


ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif