گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا لە عێراق و کوردستان 23 هەزاری تێپەڕاند

ليست هناك تعليقات



بە گیانلەدەستدانی 31 کەسی دیکە بەهۆی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان لە 24 کاژێری رابردوودا، کۆی ئەوانەی لە عێراق و هەرێمی کوردستان بەو ڤایرۆسە گیانیان لەدەستداوە 23 هەزاری تێپەڕاند.

رۆژی سێشەممە 26-10-2021 وەزارەتی تەندروستیی عێراق لە راگەیێنراوێکدا رایگەیاند، لە 24 کاژێری رابردوودا 20 هەزار و 611 پشکنینی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان کراون، ئەنجامی پشکنینی هەزار و 429 کەسیان پۆزەتیڤ بووە؛ 31 تووشبووی ڤایرۆسەکەش لەو ماوەیەدا گیانیان لەدەستداوە.

هاوکات ئاماژەی بەوەش کردووە، دوو هەزار و 409 تووشبووی دیکەی پێشووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و تاوەکو ئێستاش 5 ملیۆن و 679 هەزار و 119 تووشبوو لە عێراق و هەرێمی کوردستان پێکوتەی دژە کۆرۆنایان وەرگرتووە.

لە راگەیێندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عێراقدا هاتووە، هەر لەو ماوەیەدا "لە هەرێمی کوردستان 787 تووشبووی دیکەی کۆرۆنا تۆمارکراون، هەزار و 500 تووشبووی دیکەی پێشوو چاکبوونەتەوە و 23 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە".

تاوەکو ئێستا دوو ملیۆن و 49 هەزار و 240 تووشبووی کۆرۆنا لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، ملیۆنێک و 991 هەزار و 575 لەو تووشبووانە چاکبوونەتەوە، واتە 97.2%ی تێکڕای تووشبووان، هەروەها 34 هەزار و 641 تووشبووی کۆرۆنا هێشتا چارەسەر وەردەگرن، 215 لەو تووشبووانەش لەژێر چاودێریی چڕدان، 23 هەزار و 24 تووشبووی کۆرۆناش گیانیان لەدەستداوە.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif