شاژنی بەریتانیا بەشداریکردنی لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوا هەڵپەسارد

ليست هناك تعليقات



ئێلیزابێسی دووەمی شاژنی بەریتانیا، بەشداریکردنی لە لووتکەی گۆڕانی کەشوهەوای گلاسگۆی هەڵپەسارد کە بڕیارە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێبکات، ئەمەش دوای ئەوەی هەفتەی رابردوو شەوێک لە نەخۆشخانە مایەوە، بڵاوبوونەوەی هەواڵی مانەوەی لە نەخۆشخانە میدیای جیهانی بەخۆیەوە سەرقاڵ کرد و و دڵەڕاوکێی لەنێو هەوادار ودڵسۆزانی شاژن بڵاوکردەوە.

کۆشکی بەکینگهام، هەفتەی رابردوو هەرزوو دڵنیایی دایە وڵاتانی کۆمۆن وێلز کە شاژنی تەمەن 95 ساڵ بۆ "پشکنینی سەرەتایی" لە نەخۆشخانە خەوێندراوە، دوای ئەمە پزیشکەکان ئامۆژگارییان کردووە گەشتەکانی بۆ دەرەوەی وڵات هەڵپەسێرێت و پشووبدات، بەکینگهام ئەوەشی گوت شاژن لە "باروودۆخێکی باشدایە."

ئێلیزابێسی دووەم رۆژی سێشەممە بەفەرمی دەستی بە راپەڕاندنی ئەرکەکانی کردەوە، وێنەیەکی بڵاوبووەوە کە لەبەردەم کۆمپیوتەرەکەی بەشێوەی ئۆنلاین کارەکانی رادەپەڕێنێت.

لووتکەی گلاسگۆ یاخود COP26 بەدوایین دەرفەت بۆ رێگریکردن لە چەندین کارەساتی سرووشتی بەهۆی دەرهاوێشتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەلایەن زاناکانەوە لێکدەدرێتەوە، سەدان کەس لە سەرۆک و سەرۆکی وڵاتان و رێکخراوە حکومی و ناحکومییەکان لەگەڵ کەسایەتییەکانی کۆمەڵگەی سڤیل بەشداری تێدا دەکەن.



ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif