تۆتێنهام رووبه‌ڕووی پاڵه‌وانی ئه‌وروپا ده‌بێته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

ئه‌مڕۆ یاریی لووتكه‌ی خولی نایابی ئینگلته‌را، هه‌ردوو یانه‌ی تۆتێنهام و چیڵسی رووبه‌ڕوو ده‌كاته‌وه‌ و چاوه‌ڕێی ئه‌نجامێكی سه‌رنجڕاكێش ده‌كرێت.

یارییه‌كه‌ له‌ گه‌ڕی پێنجه‌می پرێمه‌رلیگه‌ و سه‌عات 18:30 له‌ یاریگه‌ی تۆتێنهام ده‌ست پێ ده‌كات.

چێڵسی له‌ پله‌ی چواره‌مه‌ به‌ 10 خاڵ و تۆتێنهامیش به‌ 9 خاڵ له‌ پله‌ی حه‌وته‌مه‌، هێشته‌ جیاوازییه‌كان له‌ پله‌كانی پێشه‌وه‌ی ریزبه‌ندی زۆر نین، بۆیه‌ ئه‌نجامی یارییه‌كان بۆی هه‌یه‌ گۆڕانكاریی خێرا له‌ ریزبه‌ندیدا دروست بكات.

له‌ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا هه‌ردوو تیپ بۆ بردنه‌وه‌ یاریی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ راوه‌دوونانی لیڤه‌رپوول دانه‌بڕێن، كه‌ ئێسته‌ له‌ پله‌ی یه‌كه‌مه‌ به‌ 13 خاڵ.

تۆتێنهام به‌ سه‌ركردایه‌تی راهێنه‌ری پۆرتوگالی نۆنۆ سانتۆ به‌ سێ سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك له‌م وه‌رزه‌دا ده‌ستی پێ كرد، بۆیه‌ ده‌یه‌وێت پارێزگاری له‌ ریتمی ئه‌نجامه‌ باشه‌كانی بكات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ به‌رامبه‌ر پاڵه‌وانی وه‌رزی رابردووی خولی ئه‌وروپا یاریی ده‌كات، كه‌ زۆر به‌هێزه‌ و تیپێكه‌ به‌ ئاسانی گۆڵی لێ ناكرێت.

له‌لای خۆیه‌وه‌ چیڵسی جگه‌ له‌ ئامانجی بردنه‌وه‌ به‌سه‌ر تۆتێنهام، ده‌یه‌وێت به‌ پێش هه‌ردوو مانچێسته‌ره‌كه‌ بكه‌وێت، كه‌ له‌ پله‌كانی دووه‌م و سێیه‌من.

بۆ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ بارودۆخی چێڵسی له‌ تۆتنێهام باشتره‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ی دوایی له‌ چه‌ند یاریزانێكی گرنگی بێبه‌شه‌، له‌ پێشه‌وه‌ی هه‌موویان سۆن هیۆنگ مینی كۆریایی، هه‌روه‌ها ستیڤن بێرگوین، لوكاس مۆرا، ئیریك دایه‌ر و رایان سیسینیۆن.


خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆی پرێمه‌رلیگ:
براینتۆن – لێسته‌ر سیتی 16:00
وێستهام – مانچێسته‌ر یونایتد 16:00
تۆتێنهام – چێڵسی 18:30.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif