نیویۆرك تایمز: میلیشیاكانی ئێران بەردەوامن لە كوشتنی چالاكوانانی عێراق

ليست هناك تعليقات

رۆژنامەیەكی ئەمریكی ئاشكرای دەكات، گروپە میلیشیاكانی سەربە كۆماری ئیسلامی ئێران بەردەوامن لە تیرۆركردنی چالاكوانانی پارێزگاكانی باشوری عێراق.

رۆژنامەی نیویۆرك تایمز لە راپۆرتێكدا بڵاویكردووەتەوە، پارێزگاكانی باشوری عێراق بەتایبەتی كەربەلا كە زیارەتگای شیعەكانە بووەتە ناوچەیەكی پڕ كێشمەكێش لە عێراق، ئەوەش بەهۆی بوونی دەیان میلیشیای بەهێز كە ئێران پاڵپشتیان دەكات.

رونیشیكراوەتەوە، میلیشیا ئێرانییەكان هێرش دەكەنە سەر دوژمنەكانیان تەنانەت میلیشیا ركابەرەكانیشیان و پێگە سەربازییەكانی ئەمریكا و خۆپیشاندەران و كوشتنی چالاكوانان لەو ناوچەیەی بەردەوامە.

رۆژنامەكە پێشی وایە، ئێران هەژموونێكی بەهێزی لە كەربەلا هەیە و ئەو پارێزگایە گرنگە بۆ تاران، چونكە لەوە دەترسێت ئەگەر هەژمونی لەدەست بدات لەو پارێزگایە ئەوا دەگوازرێتەوە بۆ پارێزگا شیعییەكانی تر لە عێراق، میلیشیاكانیش لە كەربەلا سەركەوتوو بوون ئەوەش بەهۆی نەبوونی هێزەكانی پۆلیس و حكومەتیش تاوەكو رادەیەك جدی نییە لەوەی بكوژانی خۆپیشاندەران رادەستی دادگاكان بكات.

نیویۆرك تایمز نمونەی چالاكوانە كوژراوەكانی وەك "ئیهاب وەزەنی" هێناوەتەوە كە "قاسم موسڵح" سەركردەی حەشدی شەعبی بە كوشتنی تۆمەتبارە و ناوبراو بە فەرمانی مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران دەستگیر كرا، بەڵام دواتر لەژێر پەستانی میلیشیاكان ئازاد كرا.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif