لەشکری ئیسرائیل کۆتا دوو کەسی لەو شەش فەلەستینییەی کە لە زیندان هەڵاتبوون دەستگیر کردەوە

ليست هناك تعليقات

هێزەکانی ئیسرائیل ڕۆژی یەکشەممە دوا دوو کەسیان لەو شەش زیندانییە فەلەستینیانە دەستگیرکردەوە کە نزیکەی دوو هەفتەی لەمەوبەر لە زیندانێکی پارێزراوی ئیسرائیل هەڵاتبوون.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند ئەو دوو پیاوە لە شاری جنینی کەناری ڕۆژئاوا خۆیان ڕادەست کرد لە کاتێکدا دەوروبەری حەشارگەکەیان گیرا کە بە هاوکاری " زانیاری موخابەراتی ڕاست و دروست" شوێنەکەیان دۆزرابۆوە. سوپا دەڵێت ئەو پیاوانەو دوو کەسی تریش کە گوایە هاوکاریان کردبون، دەستگیر کراون.

میدیا فەلەستینییەکان رایانگەیاند، کە شەڕ و پێکدادان لە جنین ڕوویدا کاتێک سەربازانی ئیسرائیل چوونە ناو شارەکەوە بەڵام وتەبێژێکی پۆلیسی ئیسرائیل ڕایگەیاند، کە ئەو دوو هەڵاتووە بە ناوی مونادل نەفەیات و ئیهام کامامجی بەبێ بەرخۆدان دەستگیرکراون.

لەشکری ئیسرائیلی دەڵێت پێکدادان لە کاتێکدا ڕوویدا کە هێزەکان دەگەڕانەوە، کاتێک دانیشتوان بە موشەک و تەقەمەنیان دەگرتە هێزەکان کە ئەوانیش بە تەقەکردن وەڵامیان دانەوە.

فوئاد کامامجی باوکی ئیهام بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەشۆشیەیتدی ڕاگەیاند کوڕەکەی تەلەفۆنی بۆ کردووە کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل حەشارگەکەیان گەمارۆدابوو و پێی گوتووە خۆی ڕادەست دەکات " بۆ ئەوەی خاوەن ماڵەکان نەخاتە مەترسییەوە."

لە شەشی مانگی نۆ شەش کەسی فەلەستینی لە زیندانێکی ئیسرائیلی هەڵاتن لە ڕێی تونێلێکەوە کە لە ژێر حەوزێکەوە هەڵیان کەندبوو.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif