کۆشکی سپی: سەرۆک بایدن لەم مانگەدا میوانداری ڕابەرانی ئوستڕالیا و ژاپۆن و هیندستان دەکات

ليست هناك تعليقات

کۆشکی سپی ڕایگەیاند سەرۆکی ئەمەریکا جۆو بایدن میوانداری ڕابەرانی وڵاتانی " Quad " دەکات، کە هەریەک لە ئوستڕالیا و ژاپۆن و هیندستان و ئەمەریکا لەخۆدەگرێت، ئەم وڵاتانە هەوڵی ئەوە دەدەن هاریکارییەکانیان بۆ بەرپەرچدانەوەی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین زیاد بکەن.

وتەبێژی کۆشکی سپی جێن ساکی لە بەیاننامەیەکدا وتی کۆبوونەوەکە لە 24 ی مانگی نۆدا لە کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێت، سەرۆک وەزیرانی وڵاتانی ئوستڕاڵیا و هیندستان و ژاپۆن " سکۆت مۆریسن و نارێندرا مۆدی و یوشیهیدا سوگا " پێشبینی دەکرێت هەفتەی داهاتوو لە ئەمەریکا بن بەمەبەستی بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک.

لە مانگی سێدا کۆبوونەوەیەکی وڵاتانی Quad لەڕێی ڤیدیۆوە بەڕێوەچوو و تیایدا بەڵێنیاندا لەنزیکەوە کاربکەن بۆ ڤاکسینەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گۆڕانی کەش و هەوا و دڵنیابوونەوە لە کراوەیی و پارێزراوی دەریای هیندی و پاسیفیک لەنێوەندی زیادبوونی دەسەڵاتەکانی چین لەو ناوچەیەدا.

ساکی وتی " میوانداریکردنی ڕابەرانی Quad ئەرکی سەرەکی بەڕێوبەرایەتیەکەی بایدن و هێرس دەردەخات بۆ گفتوگۆکردن لەسەر دەریای هیندی و پاسیفیک، ئەوەش لەڕێی شێوازی نوێی هەمەلایەنانەوە کە لەگەڵ ئاڵنگارییەکانی سەدەی 21 دا بگونجێت."

وتیشی لە کۆبوونەوەکەیاندا سەنگ دەخەنە سەر بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوانمان و پێشخستنی هاریکارییەکانی نێوانمان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و تاوتوێکردنی قەیرانی گۆڕانی کەش و هەوا و پشتیوانیکردن لە کراوەیی و ئازادیی دەریای هیندی و پاسیفیک.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif