ئەمەریكا داوا لە ئێران دەكات خێرا بۆ سەر مێزی دانوستان بگەڕێتەوە

ليست هناك تعليقات

لە ئەنجوومەنی رێبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی لە ڤیەنا، ئەمەریكا داوای لە ئێران كرد خێرا بۆ دانوستانی ناوكیی بگەڕێتەوە، ئەگەر خوازیارە لە داهاتوودا سزاكان لەسەری سووك بكرێن.

كۆیس بۆنۆ جێگری نوێنەری ئەمەریكا لە رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان، سوپاسی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی كردووە كە لە پرسی چاودێری بنكە ناوكییەكانی ئێران، هەندێك هەنگاوی ناوە و پێشی وایە بۆ ئەوەی بسەلمێنرێت ئەو چالاكییە ناوكییانە مەترسیدار نین و ئاشتی نێودەوڵەتی ناخەنە ژێر هەڕەشەوە، دەبێت رێكاری نوێ بگیرێتەبەر.

بەگوێرەی یۆرۆنیوز ئەو بەرپرسەی ئەمەریكا ئاماژەی بەوە داوە، وەك پێشتریش پێداگرییان لەسەری كردووە، ئەگەر ئێران بەڵێنەكانی خۆی لەباری رێككەوتنی ناوكی جێبەجێ بكات، ئەوا واشنتن ئامادەیە سزاكانی لەسەر لابەرێت. ئەوەشی گوت، ئەم دەرفەتەی ئەمەریكا خستوویەتەڕوو، بۆ هەمیشە نییە و دەبێ رەچاوی كات بكرێت.

پێویستە بگوترێ دانوستانە ناوكییەكانی نێوان ئێران و وڵاتانی چوار كۆ یەك لەلایەك و ئەمەریكا لەلایەكی تر، لە مانگی نیسانی ئەمساڵەوە دەستی پێ كردووە، دانوستانەكان لە دوای كۆتاهاتنی ماوەی دەسەڵاتی حەسەن رۆحانی وەستاون.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif