ئه‌مڕۆ به‌هێزترین خولی تۆپی پێ له‌ دنیا ده‌ست پێ ده‌كات

ليست هناك تعليقات

ئه‌مڕۆ سێشه‌م 14ی ئه‌یلول، وه‌رزی نوێی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا له‌ تۆپی پێ "چامپیۆنزلیگ" ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ چاودێران پێیان وایه‌ به‌هێزترین خولی تۆپی پێیه‌ له‌ ئاستی دنیادا.

ئه‌مڕۆ خوله‌كه‌ له‌ قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه‌ ده‌ست پێ ده‌كات، كه‌ 32 یانه‌ به‌شدارن و به‌سه‌ر هه‌شت كۆمه‌ڵه‌دا دابه‌ش كراون.

ئه‌مڕۆ له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌می قۆناغی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگدا، هه‌شت یاریی به‌هێز دێنه‌ ئه‌نجامدان، كه‌ گرنگترین و به‌هێزترینیان، رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانیا و بایرن میونشنی ئه‌ڵمانییه‌ له‌ یاریگه‌ی كامپ نوو.

چاودێران و هه‌وادارانی وه‌رزشی، به‌م یارییه‌، یاده‌وه‌ری ئه‌نجامه‌ گه‌وره‌كه‌ی نێوانیان بیر دێته‌وه‌، كاتێك بایرن میونشن به‌ ئه‌نجامی 8-2 گۆڵ له‌ بارسێلۆنای برده‌وه‌ له‌ ركابه‌رییه‌كانی قۆناغی هه‌شتی وه‌رزی 2019-2020.

خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ به‌م شێوه‌یه‌ ده‌بێت:
یه‌نگ بۆیزی سویسری – مانچێسته‌ر یونایتدی ئینگلیزی 19:45
سێڤییای ئیسپانی – رێدبوڵ سالزبۆرگی نه‌مسایی 19:45
بارسێلۆنای ئیسپانی – بایرن میونشنی ئه‌ڵمانی 22:00
دینامۆكیێڤی ئۆكڕاینی – بێنفیكای پۆرتوگالی 22:00
ڤیاڕیالی ئیسپانی – ئاتالانتای ئیتالی 22:00
چێڵسیی ئینگلیزی – زینیت سانپێترسبۆرگی رووسی 22:00
مالمۆی سوێدی – یوڤێنتوسی ئیتالی 22:00
لیلی فڕه‌نسی – ڤۆلفسبۆرگی ئه‌ڵمانی 22:00.


هاوكات سبه‌ی چوارشه‌م هه‌شت یاریی تر له‌ گه‌ڕی یه‌كه‌مدا دێنه‌ ئه‌نجامدان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق