پەرستگایەکی نوێی سۆمەرییەکان لە عێراق دۆزرایه‌وه‌

ليست هناك تعليقات

تیمێکی شوێنەواری بەریتانیا بەیاوەری تیمێکی عێراقی پەرستگایەکی سۆمەرییەکانیان لە پارێزگای زیقار باشووری عێراق دۆزییەوە کە مێژووەکەی بۆ سێ هەزار ساڵ پێش زایین دەگەڕێتەوە.

رۆژنامەی سەباح-ی نیمچە فەرمی لە ژمارەی دوێنێی دووشەممەدا بڵاویکردەوە، پەرستگای ئەلالینۆ کە دۆزاوەتەوە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی ئیلالە نین جەرسۆ لە شاری کرسۆ کە دەکەوێتە باکووری پارێزگای زیقار.

بەرێوەبەری شوێنەواری زیقار، عامر عەبدولڕەزاق بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، تیمە بەریتانەکە (سەربە مۆزەخانەی لەندەن) لەگەڵ ئەو تیمە عێراقییەی کە یاوەریان بوون، ژمارەیەک پارچە شوێنەواری دیکەیشیان دۆزیووەتەوە و سەرجەمیان رەوانەی مۆزەخانەی نیشتمانیی کراون.

عامر عەبدولڕەزاق راشیگەیاندووە، تیمەکەی سەربە مۆزەخانەی لەندەن پێشبینی دۆزینەوەی پارچەی شوێنەواری دیکەی گرنگ دەکەن، دوای ئەوەی ئەو گرێبەستەی کە لەگەڵیاندا واژوو کرابوو، بۆ ماوەی پێنج ساڵی دیکە نوێ کرایەوە بە ئامانجی فراوانکردنی کارەکانی گەڕان و پشکنین بە دوای شوێنەواری مێژوویی لە پارێزگاکەدا.

ئاشکرایشی کردووە کە پێنج تیمی بیانی سەرەتای مانگی تشرینی یەکەمی داهاتوو دەگەنە عێراق.

مانگی تەمووزی رابردوو تیمێکی رووسی ژمارەیەک پارچە شوێنەواری مێژوویی گرنگیان لە عێراق دۆزییەوە.

هەروەها لە سەرەتای ئەمساڵدا تیمێکی زانایانی شوێنەواری بەریتانیا چەند پارچە شوێنەوارێکی دەگمەنیان لە پارێزگای دهۆک لە هەرێمی کوردستان دۆزییەوە کە پێشبینی دەکرێت مێژووەکەی بۆ سەردەمی سەرجۆن ئەکەدی بگەڕێتەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif