رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ناوه‌ندێكی نوێی "زانیاریی له‌باره‌ی په‌تا" له به‌رلین كرده‌وه
ناوه‌ندێكی گه‌ردوونیی سه‌ربه رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی كه ئه‌ركی سیستمی هۆشداریی پێشوه‌خت ده‌بینێت له‌باره‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كان له ئاینده‌دا، له به‌رلین پایته‌ختی ئه‌ڵمانیا كرایه‌وه.
له میانی گوتارێكدا كه له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه‌دا پێشكه‌شی كرد، راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئه‌نگێلا مێركڵ، ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناوه‌نده‌كه كه ده‌سته‌به‌ری داتا، شیكردنه‌وه و هۆشداریی له‌باره‌ی دۆخه ته‌ندروستییه له‌ناكاوه‌كان ده‌كات، ده‌بێته پردێك له نێوان ئه‌ورووپا و كیشوه‌ره‌كانی دیكه‌دا.
ئه‌نگێلا مێركڵ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه، ته‌نها له كاتی په‌تا جیهانییه‌كاندا نا، به‌ڵكو له بواری ته‌ندروستییدا پێویستیان به پێكهاته‌ی گه‌ردوونیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانییه.
لای خۆشییه‌وه، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی، تێدرۆس ئه‌دهانۆم گیبریسیۆس، وێڕای سوپاسكردنی مێركڵ بۆ پشتیوانییه‌كانی له كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه، رایگه‌یاند: "بۆ ئه‌وه‌ی جیهان بتوانێت ئه‌و ڤایرۆسانه ده‌ستنیشان بكات كه توانای ئه‌وه‌یان هه‌یه ببنه په‌تای جیهانیی، و بتوانێت ئیداره‌ی مه‌ترسی په‌تا كاریگه‌ره‌كان بدات، پێویستی به‌وه‌یه له كاتی راسته‌قینه‌یاندا چاودێریی داتاكان بكات".
كه‌مپه نوێیه‌كه‌ی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانیی ده‌بێته ناوه‌ندی گه‌ردوونی سیستمی هۆشداریی پێشوه‌خته له‌باره‌ی ڤایرۆسه‌كانی ئاینده، و ناوه‌ندی شێوازی نوێی شیكاریی، چاودێریی و زانیاریی هه‌واڵگریی له‌باره‌ی په‌تاكان.
حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بڕی ١٠٠ ملیۆن دۆلاری پێشكه‌شی رێكخروی ته‌ندروستیی جیهانیی كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی ناوه‌نده‌كه.
ناوه‌نده‌كه به پێشكه‌وتووترین ئامێره پێویسته‌كان به مه‌به‌ستی پێشبینی كردنی مه‌ترسییه‌كانی په‌تا و په‌تای جیهانگیر، رێگریی كردن لێیان، ده‌ستنیشان كردنیان، ئاماده‌كاریی و وه‌ڵامدانه‌وه‌یان، سەرجەم پێداویستییەکانی بۆ دابین ده‌كرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق