15 سوودی جەرجیر بزانە
15 سوودی جەرجیر بزانە
1-جەرجیر دەوڵەمەندە بەمادەی كلۆرۆفیل كەپارێزگاری لەجگەر و ترشی ناوەكی دەكات لەژەهرەكان و بۆنی ناخۆشی دەم ناهێڵێت.
2-جەرجیر رێژەیەكی زۆری ریشاڵ و مادەی دژەئۆكسانی هەیە سەرباری مادەی گلوكۆسینۆلات كەمەترسی توشبون بەشێرپەنجەی سی و مەمك كەم دەكات.
3-جەرجیر زیاتر لە90%ی ئاوە بۆیە باشترین چارەسەری سروشتییە بۆ لەش.
4- جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین K كەهاوكاری ئێسك و ددان دەكات بۆ مژینی كالیسیۆمی سروشتی.
5- جەرجیر چارەسەری نەخۆشییەكانی قۆلۆن دەكات سەرباری گرفتی هەرسكردن و پاككردنەوەی لەش لەژەهرەكان.
6-جەرجیر كالۆری كەمی تێدایە و بەسودە بۆ دابەزاندنی كێش.
7- جەرجیر دەوڵەمەندە بەڤیتامین B و ترشی فۆلیك كەدەتپارێزێت لەتێكچونی خانەكانی مێشك.
8- جەرجیر بەسودە بۆ بەهێزكردنی ژیری و بەهێزكردنی مێشك لەپاراستنی زانیارییەكان.
9- جەرجیر لەخواردەمەنییە بەسوودەكانە بۆ تەندروستیی سێكسی ژن و پیاوان بەوپێیەی كانزا دەگمەنەكان و دژە ئۆكسانی تێدایە كەمادەیەكی چالاكی سێكسییە.
10- جەرجیر چەند ڤیتامینێكی گرنگی وەك سیامین و نیاسین و ڤیتامین B16 ی تێدایە كەپارێزگاری لەتەندروستی گشتی لەش دەكات.
11- جەرجیر بەسوودە بۆ تەندروستی ژنی دووگیان و ئەو كەسانەی منداڵیان بوە چونكە دەبێتە هۆی زیادبوونی شیر لەكاتی شیرپێداندا.
12- جەرجیر مادەی ئایزۆسیۆسیناتی تێدایە كەدەبێتە هۆی كەمبونەوەی هەوكردن و بەهێزكردنی بەرگری لەش.
13- جەرجیر چارەسەری گرفتی وەرینی قژ دەكات و خۆراك دەدات بەرەگەكانی قژ و هاوكارە لەزیاتركردنی گەشەیدا.
14- جەرجیر رێژەیەكی زۆری ڤیتامین A و مادەی بیتا كارۆتینی تێدایە كەپارێزگاری لەجوانی پێست دەكات و دەیپارێزێت لەتیشكی خراپی خۆر و چرچ و لۆچی پێشوەخت.
15-جەرجیر هاوكارە لەپاراستن لەجەڵتەی دڵ و نەخۆشیی ئەستوربونی خوێنبەرەكان، كەدەبێتە هۆی دابەزاندنی ئاستی فشاری خوێن
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق