مەلا بەختیار بۆ پشتگیری لە پێشمەرگەكانی ١٩٧٦ داوایەك ئاراستەی حكومەت دەكات

ليست هناك تعليقات

پەیامێكی ئاواڵە بۆ بەرگری لە پێشمەرگەكانی (1976)

بەڕێزان

سەرۆك‌و جێگری سەرۆك‌و كابینەی حكومەت

دوای رێزی پێشمەرگانەم. پێمخۆشە بەم نامەیە، سەبارەت بە رێزلێنانی پێشمەرگەكانی (1976) كە كاتی خۆی جەنابی مام جەلال پەسەندی كردووە، ئاگادارتان بكەمەوە، كە ئەو بڕە هاوكارییەی بۆیان بڕاوەتەوەو ئێستا بڕیوتانە، بە بەهای پێشمەرگایەتی ساڵی (1976) هەرگیز ناپێورێ‌. بۆیە، لەم پەیامەدا دەڵێم:

راستە تەمەنی هیچ بەڕێزێكی كابینەكەتان هێندە نەبووە (جگە لە هەڤاڵ حەمەی حەمەسەعیدو هەڤاڵ شۆڕش ئیسماعیل)، شەرەفی پێشمەرگایەتی (1976)ی "شۆڕشی نوێ‌"‌و "شۆڕشی گوڵان"تان پێ ببڕێ‌. بەڵكو هەندێكتان لەدوای راپەڕینەوە هاتونەتە دونیای سیاسەتەوە. بەڵام دڵنیام، لە ویژدانی خۆتاندا، باش دەركی بایەخی بەرپاكردنی شۆڕش لەو دۆخەدا بەرامبەر فاشیەكان لەدوای خیانەتنامەی 6/ی مارتی جەزائیرو كۆتاییپێهێنانی شۆڕشی 14 ساڵەی ئەیلول، دەكەن!

ئێستا، دەزانم قەیرانی دارایی‌و ئاستەنگی موچەو فشاری حكومەتی عێراق بۆ بودجە كاریگەری چەندە. بەڵام تكام وایە، هەر بڕیارێك دەدەن بۆ چاكسازی، باشتر وایە، خراپسازی حكومەتەكان بگرێتەوە، نەك ئەوانەی رێزی شكۆمەندترین بڕیاری هەڵگیرساندنەوەی شۆڕشیان پێ رەوا بینراوە. ئەویش لەلایەن جەنابی مام جەلالەوە.

بۆیە، بەم پەیامە داواتان لێدەكەم، ئەو بڕیارە هەڵوەشێننەوەو مافی ئەم تیكۆشەرانە بگێڕنەوە.

بۆ ئاگاداریشتان، نەك شەرەفی پێشمەرگایەتی (1976)م هەیە، بەڵكو مەفرەزەكانی شارەزورو گەرمیان‌و قەراغ‌و بازیان، لەلایەن شەهید ئارامەوە، دروستكردنیان بە بەندە سپێردرا. بەڵام هەرگیز هاوكاری پێشمەرگایەتی (1976)م وەرنەگرتووە. ئێستاش وەریناگرم. بەڵام دەزانم هاوسەنگەرەكانم چەند بەم بڕینەی ئەو رێزلێنانە ئازار دەدرێن!!

لەگەڵ رێزی دوبارەی پێشمەرگایەتی (1976)م..

مەلا بەختیار

2/9/2021

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif