له‌سه‌دا60ـی داھاتی تاڵیبان لە ڕێگەی ماددە ھۆشبەرەکانەوەیە

ليست هناك تعليقات

بەپێی سەرچاوە ھەواڵییەکان بەشێکی زۆری داھاتی ئەفغانستان لە ڕێگەی تاوانکارییەوە بەدەست دەھێنرێت.

سەرچاوە ھەواڵییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، بەشێکی زۆری داھاتەکانی ئەفغانستان لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر، بازرگانیکردن بە مرۆڤ و لەشفرۆشی بەدەست دەھێندرێت، ھەروەھا وەرگرتنی باجیش سەرچاوەیەکی دیکەی داھاتی بزووتنەوەکەیە.

ڕاپۆرتێکی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژە بەوە دەکات، تەنھا لە ساڵی 2020ـدا بزووتنەوەی "تاڵیبان" بڕی 460 ملیۆن دۆلاری لە ڕێگەی بازرگانیکردن بە ماددە ھۆشبەرەکانەوە بەدەست ھێناوە، کە لە سەدا شەستی داھاتی بزووتنەوەکە پێک دەهێنێت، جگە لە پاڵپشتیکردنی ئابوورییان لە لایەن وڵاتانی قەتەر و سعوودیە و پاکستانەوە.

شایەنی باسە، لەدوای کۆنتڕۆڵکردنی ئەفغانستان ڕێژەی داھاتەکانی تاڵیبان بەرزتر دەبێتەوە، بەھۆی کۆنتڕۆڵکردنی داھاتەکانی کۆمپانیا پیشەسازییەکان، بەروبوومە کشتوکاڵییە یاساییەکان و وەرگرتنی باج لە خاڵە سنوورییەکان، ھەروەھا سەرچاوە سروشتییەکانی وەک مس و لیثیۆم و ئەلەمنیۆم و زێڕ وڵاتی ئەفغانستان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif