لە شاری عەکار بۆرییەکانی نەوتی عێراق، نەوتیان لێده‌ڕوات

ليست هناك تعليقات

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان "NNA" بڵاوی کردەوە کە لە شاری عەکار بۆرییەکانی نەوتی عێراق، نەوتیان لێده‌ڕوات.

هەفتەی رابردوویش، کێشەیەکی هاوشێوە لە بۆرییەکاندا دروستببوو و دواتر چارەسەر کرا، بەڵام دوای کەمتر لە هەفتەیەک دووبارە بۆرییەکان نه‌وتیان لێده‌ڕوات.

ئاژانسی هەواڵیی فەرمی لوبنان باسی لەوەش کردووە کە لێچوونەکان وایان کردووە، نەوت بگاتە زەوییه‌ کشتوکاڵییەکان و کەناڵەکانی ئاودێری.

دانیشتوانی ناوچەکە بۆ کەم کردنەوەی زیانه‌ ژینگەییه‌كان لەسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان، داوایان لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کردووە چارەسەرێکی بنەڕەتی بۆ بۆرییەکان بدۆزرێتەوە.

پێشتریش لە پێنجی ئەیلوولدا، تیمە تەکنیکییەکانی سەربە وەزارەتی وزەی لوبنان، لێڕۆشتنی نەوتیان لە بۆرییەکانی گواستنەوەی نەوتی عێراق لە شاری عەکار چاک کردبووەوە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif