فابریزیۆ ڕۆمانۆ وردەکاری دەنگۆکانی ڕۆیشتنی کریستیانۆ و مباپێ ئاشکرا دەکات

ليست هناك تعليقات

یانەی پاریس سانجێرمان پلانی بۆ کڕینی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پۆرتوگالی نییە، بەڵکو دەیەوێت پارێزگاری لە کیلیان مباپێی ئەستێرەی یانەکەی بکات.

فابریزیۆ ڕۆمانۆی ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگ لە تۆڕی هەواڵی سکای سپۆڕتی ئیتاڵی ئاشکرای دەکات، تا ئێستا یانەی یۆڤانتۆس هیچ گرێبەستێکی بە مەبەستی گواستنەوەی کریستیانۆ بە دەست نەگەیشتووە و هەرچی یانەی پاریس سانجێرمانیشە هیچ پلانێکی بۆ کڕینی ئەو ئەستێرە پۆرتوگالییە نییە، بەڵکو کاری لە پێشینەی ئیدارەی یانە پاریسییەکە پارێزگاریکردنە لە تواناکانی کیلیان مباپێی ئەستێرەی لاوی یانەکەی.

بەڵام لە لایەکی دیکەوە ڕۆژنامەی مارکای نزیک لە یانەی ڕیاڵ مەدرید ئاشکرای کردووە، خودی کارلۆ ئانچلۆتی و ژووری جلگۆڕینی یانەی ڕیاڵ مەدریدیش بە گرنگییەوە باس لە گەڕانەوەی کریستیانۆ بۆ قەڵای سپی دەکەن، بەڵام تا ئێستا پیرێزی سەرۆکی یانەکە تەنیا کار بۆ گواستنەوەی مباپێی دەکات.

هەر لە هەواڵێکی دیکەدا کە ڕۆژنامەی کۆرێیری دیلۆ سپۆڕتی ئیتاڵی ئاماژەی پێکردووە، خودی کرسیتیانۆ داوای لە یانەی مانچستەر سیتی کردووە گرێبەستی لەگەڵ واژوو بکەن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif