ئەفغانستان.. تاڵیبان لێبوردنی گشتی بۆ كاربەدەستانی حكومەت دەركرد

ليست هناك تعليقات

بزوتنەوەی تاڵیبان لێبوردنی گشتیی بۆ هەموو كاربەدەستانی حكومەت دەركرد و داوادەكات بگەڕێنەوە سەر كارەكانیان.

ئەمڕۆ سێشەممە 17ی ئاب، ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێس ئاشكرایكرد، بزوتنەوەی تاڵیبان بە فەرمیی لێبوردنی گشتیی بۆ بەرپرس و كاربەدەستانی حكومەتی ئەفغانستان دەركردووە.

بەگوێرەی زانیارییەكان، تاڵیبان داوای لە فەرمانبەر و كاربەدەستانی دامەزراوەكانی دەوڵەت كردووە بگەڕێنەوە سەر كار و پیشەكانیان.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەكدارانی تاڵیبان كابولی پایتەختی ئەفغانستان-یان كۆنترۆڵكرد و چوونە ناو كۆشكی سەرۆكایەتی و دەسەڵاتیان گرتەدەست.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif