بەپێی توێژینەوەیەک ئاگاداربوون لە منداڵ و بەخێوکردنی منداڵ پەستانێکی دەروونی زۆر درووستدەکات و لە وەرزشکردن قورستر و ماندووکەرترە، ئەمەی خوارەوە دیارترین پەستانەکانە:
– پەستانی دەروونی بۆ ئەوەی دایکێکی باشبیت و هیچ هەڵەیەک نەکەیت و ئەرکی خۆت بەرامبەر بە منداڵەکە بەجێ بهێنیت.

– بینینی شتی نا ڕاست و نا واقعی لە سۆشیال میدیا لە لایەن دایکەوە پەستانێکی دەروونی دیکەیە کە لەسەرت درووستدەبێت.

– هەستکردن بەوەی کە هیچ بواری پشووت نەماوە و ژیانت هەمووی بووە بە منداڵ بەخێوکردن.

– بوونی بەرپرسیارێتی زۆر و بەردەوام لە بەخێوکردنی منداڵ.

– هەندێکجار دایک هەست بەوە دەکات کە خۆی لێونبووە و دەستەوسانە لە ئاست منداڵەکەیدا و ئەمەش پەستانێکی زۆری بۆ درووستدەکات.

ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق