سەرکردەی سوپای بەڕیتانیا: دەکرێت تاڵیبان ئەمجارە جیاواز بێت

ليست هناك تعليقات

سەرکردەی سوپای بەڕیتانیا وتی جیهان دەبێت دەرفەتێک بدات بە تاڵیبان حکومەتێکی نوێ لە ئەفغانستان پێکبهێنێت و لەوانەیە دەربکەوێت کە ئەو تاڵیبانەی چەند دەیەیەک وەک یاخیبوو لەلایەن ڕۆژئاواوە ناودێرکراوە ماقولتر بووبێتن.

بەرپرسێکی تاڵیبان وتی ڕابەرانی تاڵیبان خۆیان بۆ جیهان دەردەخەن، جیاواز لە ماوەی بیست ساڵی ڕابردوودا کە بە نهێنی ژیاون.

سەرکردەی سوپای بەڕیتانیا نیک کارتەر قسەی لەگەڵ سەرۆکی پێشووی ئەفغانستان حەمید کارزایدا کردووە و ئاماژەی بەوەدا کارزای ڕۆژی چوارشەممە لەگەڵ تاڵیباندا کۆدەبێتەوە.

کارتەر بە بی بی سی وت " دەبێت ئارام بگرین، دەبێت دان بەخۆماندا بگرین و دەرفەتێکیان بدەینێ حکومەت پێکبهێنن، لەوانەیە ئەم تاڵیبانە جیاواز بێت لەو تاڵیبانەی ساڵانی 1990 ەکان کە خەڵک لەبیرییەتی."

وتیشی " بۆمان دەردەکەوێت، ئەگەر دەرفەتێکیان بدەینێ، بەدڵنیاییەوە ئەم تاڵیبانە ماقولترە بەڵام ئەوەی بەدڵنیاییەوە دەبێت لەبیرمان بێت ئەوەیە تاڵیبان ڕێکخراوێکی هاووەچە نیە، تاڵیبان گروپێکن پێکهاتووە لە کەسایەتیەکانی خێڵەکان کە لە سەرانسەری ناوچە لادێیەکانی ئەفغانستانەوە هاتوون."

وتیشی " لەوانەیە ئەم تاڵیبانە زۆر ماقولتر بێت، زۆردارییەکەیان کەمترە، هەروەها بێگومان ئەگەر سەیر بکەیت ئێستا چۆن کابوڵ بەڕێوە دەبەن، هەندێک ئاماژە هەن لەسەر ئەوەی ماقولترن."

بەڵام هەندێک لە ئەفسەرانی پێشووی بەڕیتانیا بۆچوونی جیاوازییان هەبوو.

جەنەڕاڵێکی پێشووی سوپای بەڕیتانیا چارلی هاربەرت کە پێشتر لە ئەفغانستان کاریکردووە و هەروەها وەکو ڕاوێژکارێکی باڵای هاوپەیمانێتی ناتۆ کاریکردووە بە سکای نیوزی وت " خەڵک نابێت بەم قسە نەرم و نیانانە هەڵبخەڵەتێت."

وتی " تاڵیبان دەیەوێت لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە دانی پێدا بنرێت. بە هێز دەسەڵاتیان گرتۆتەوە دەست و ئێستا بە پەرۆشەوەن بۆ دانپێدانانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، لە چین و ڕوسیا و ڕۆژئاواشەوە، ئەوەیان دەوێت. بۆیە بێگومان ئەم قسە نەرم و نیانانە دەکەن و باس لە مافی یەکسان بۆ ئافرەتان دەکەن."

هاربەرت وتی هیچ بەڵگەیەک نیە لەسەر ئەوەی تاڵیبان نوێ بووبێتەوە.

وتیشی " ئەوان چاوەڕێ دەکەن، کاتی خۆیان وەرگرتووە تاوەکو ئێمە کابوڵ جێدەهێڵین و دواتر خوێن ڕشتن دەستپێدەکات کاتێک هیچ ڕۆژنامەنووسێک و بیانیەک لەوێ نامێنێت تاوەکو بیبینێت."

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif