یاریزانی جیمناستیکی ئەمەریکایی سیمۆن بایڵز پاش گەڕانەوەی بۆ یارییەکان مەدالیای برۆنز دەباتەوە

ليست هناك تعليقات

یاریزانی جیمناستیکی ئەمەریکایی سیمۆن بایڵز ڕۆژی سێشەممە حەوتهەمین مەدالیای لە ئۆڵۆمپیاددا بردەوەو، مەدالیای برۆنزی بەدەستهێنا پاش گەڕانەوەی بۆ پێشبڕکێکان لە دوای ئەوەی لە یارییەکانی پێشتردا کشایەوە.

بایڵز خۆش حاڵو دەمبەپێکەنین بوو پاش ئەوەی توانی دووجار لەسەر سەکۆی بالانسەکە ڕاوەستێ.

ڕووداوی کشانەوەی لە تیمەکەی لە پێشتر بووە هۆی دەنگدانەوەیەکی زۆر و دەگوترا کە دەشیا هەتا پێنج مەدالیای زێڕین بەدەستبهێنێت لەم ئۆلۆمپیادەدا.

بایڵز ڕوونی کردبووەوە کە هەوڵی دابوو کارلەسەر باری دەرونی و مێشکی خۆی بکات و بە پەیامنێرانی ڕاگەیاند کە ئەو لەدۆخێکی عەقڵی تەندروستدا نەبووە بەهۆی فشار و ئەو فشارەی کە بەرەو پێشبرکێکە دەیبرد، و گوتی پێویستم بەوە بووە "سەنگم بخەمەسەر تەندروستی دەروونیم و هاوکات تەندروستی و سەلامەتیم نەخەمە بەر مەترسیەوە."

دەستەی جیمناستیکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکاش لە پاش ئەو بڕیارەی لە راگەیەندراوێکدا گوتی "ئێمە بە دڵەوە پشتگیری لە بڕیارەکەی سیمۆن دەکەین و دەستخۆشی لەئازایەتییەکەی دەکەین کە بایەخی یەکەمی بە تەندروستی خۆیداوە و"هێشتا جارێکی تر ئازایەتی خۆی دەردەخات، کە بۆچی بۆتە نمونەیەکی باڵا بۆ زوربەی خەڵک."




ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif