ئەو کۆچبەرانەی لە دوورگەی لارۆس گیریان خواردبوو‌ ڕزگار کران

ليست هناك تعليقات

پاش ئەوەی ٣٧ کۆچبەری کورد لە ناوچەیەکی شاخاوی دور لە ئاوەدانی دورگەی لارۆس وڵاتی یۆنان لەلایەن قاچاخچیەکانەوە بە جێ دەھێڵدرێن، بەرەبەیانی رۆژی ھەینی لەلایەن کەس و کاری یەکێک لەو کۆچبەرانە بە ناوی ( ئاسۆ فاتیح) دەزگای لوتکە ئاگادار دەکەنەوە لە دۆخی ئەو کۆچبەرانە، بەوەی کە مەترسی لەسەر ژیانیان ھەیە ماوەی زیاتر لە ٣٥ کاتژمێرە داوای ھاوکاری لە پۆلیسی یۆنان دەکەن.

لەو باریەوە ئاری جەلال سەرۆکی دەزگای لوتکە رایگەیاند" پاش ئەوەی ئاگادار کراینەوە لە دۆخی ئەو ٣٧ پەنابەرە کوردە کە لە دورگەی لارۆس بەجێھێڵراون، دەست بە جێ لە رێگەی نوێنەری دەزگای لوتکە و باڵوێزخانەی عێراق لە یۆنان، ھەوڵەکان لەسەر پۆلیسی دەریاوانی یۆنان چڕکرانەوە و خۆشبەختانە توانرا ھاوکاریان پێ بگەینرێت و ڕزگار بکرێن".

سەرۆکی دەزگای لوتکە وتیشی" ئەو کۆچبەرانە پێک ھاتبون لە ٨ ژن و ٤ منداڵ و ٢٥ پیاو، کە بە داخەوە لەلایەن قاچاخچیەکانەوە فێڵینا لێ کرابوو وە بە ھۆی ئەوەی چەند رۆژێک لەو شوێنە مابونەوە و بە ھۆی کەمی خۆراک و ئاوی خواردنەوە مەترسی کەوتبۆیە سەر ژیانیان، بەڵام خۆشبەختانە ئێستا رزگار کراون گواستراونەتەوە بۆ دوورگەی کۆس و تەندروستیان باشە".

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif