فڕەنسا بۆ ددانپێدانانی تاڵیبان پێنج مەرجی هەیە

ليست هناك تعليقات

وێڕای ئەوەی تاڵیبان توانی دەست بەسەر ئەفغانستاندا بگرێت و حكوومەتەكەی پێشووی بڕووخێنێت، بەڵام وڵاتان و بەتایبەت فڕەنسا، بۆ ئەوەی ددان بە دەسەڵاتی ئەو بزووتنەوەیە لەڕووی نێودەڵەتییەوە بنرێت، پێنج مەرجی داناوە كە دەبێ تاڵیبان بە كردەنی جێبەجێیان بكات.

پێگەی "عەرەبیە" ئەمڕۆ پێنجشەم 19ی ئاب بڵاوی كردووەتەوە، كۆمەڵەی وڵاتان كە لە حەوت وڵاتی گەورەی دنیا پێكهاتوون، مەرجیان بۆ بزووتنەوەی تاڵیبان داناوە تا لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ددان بە دەسەڵاتەكەیدا بنرێت. لەناویاندا فڕەنسا رای گەیاندووە، دەبێ تاڵیبان پێنج مەرج بە كردەنی جێبەجێ بكات تا ددان بە دەسەڵاتەكەیدا بنرێت. یەك لە مەرجەكان مافی ژنانی ئەفغانستانە.

وەزیری دەرەوەی فڕەنسا جان ئیف لۆردیان لەبارەی مەرجەكانی وڵاتەكەی رای گەیاندووە، ئەوەی ئێستە تاڵیبان لە میدیاكاندا باس لە گۆڕانكارییەكان بۆ پێشكەوتنی ئەفغانستان دەكات، ئەوە بە مەرج وەرناگیرێت، بەڵكو پێنج مەرج هەن دەبێ ئەو دەسەڵاتە بە كردەنی جێبەجێیان بكات نەك بە قسەكردن لە راگەیاندن.

بەپێی گوتەی وەزیرەكەی فڕەنسا، دەزانین نەوەیەكی نوێ لە تاڵیبان پەیدا بوونە و دەیانەوێ لەڕووی نێودەوڵەتییەوە ددان بە دەسەڵاتەكەیان بنرێت، بۆ ئەوەیش باس لە مافەكانی ژن دەكەن، بەڵام ئەو مەرجە دەبێ بە كردەنی بێت نەك بە قسە.

ئەوەشی گوتووە كە مەرجێكی تر رێپێدانە بۆ ئەو ئەفغانییانەی لە ترسی تاڵیبان دەیانەوێ وڵاتەكە بەجێبێڵن. مەرجێكی تر كە زۆر گرنگە، نابێ ئەو وڵاتە ببێتە پێگەیەك بۆ تیرۆری نێودەوڵەتی، ئەمەیش دەبێ هەموو دنیا ئەوە بە كردەنی بیبینن.

بەپێی گوتەی فڕەنسا، مەرجێكی تر ئەوەیە كە دەبێ رێ بە یارمەتییە مرۆییەكان بدرێ بگەنە شوێنە پێویستییەكانی ئەفغانستان.دوا مەرجیش كە بۆی دانراوە و فڕنسا رای گەیاندووە، دەبێ حكوومەتێكی كاتی لەو وڵاتە دابمەزرێت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif