شەربەتى کەرەوز، لە یەك كاتدا كێش كەمدەكاتەوە و شەكرە و كۆلیسترۆڵ و فشاری خوێن دادەبەزێنێت

ليست هناك تعليقات

بەرزبونەوەی فشاری خوێن و كۆلیسترۆڵ یەكێكن لە گرفتە تەندروستییە بڵاوەكان، كەسانێكی زۆر لە جیهاندا بەدەستییەوە دەناڵێنن، هۆكارن بۆ توشبوون بە نەخۆشییەكانی دڵ و مولولەكانی خوێن، بەڵام بە خواردنەوەی جۆرێكی شەربەت دەتوانرێت رێژەی هەردووكیان دابەزێنرێت و لەگەڵیشیدا تەمەنی كەسەكە درێژبێت.

گیراوەكە ناوی شەربەتی كەرەوزە، دەوڵەمەندە بە ڤیتامینەكانی (A، B، C و K)، چونكە ئەو كەرەستانەی پێی دروست دەكرێت، دەوڵەمەندن بە ماددەی كیمیایی رووەكی و ڤیتامین و دژە ئۆكسیدەكان.

لیبرتی میلز پسپۆڕی خۆراكی لەبارەی سودەكانی شەربەتەكەوە ئاماژە بەوە دەكات، كەرەوز بڕێكی زۆر ماددەی كۆمارین تێدایە، ئەوەش دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی هۆرمۆنەكانی دڵە راوكێ لە لەشدا، هەروەها نیشانەكانی بەرزبونەوەی فشاری خوێن لە لەشدا كەمدەكاتەوە.

میلز رایدەگەیەنێت، "هۆكاری ئەوەی زۆر كەس باوەڕی وایە كە شەربەتی كەرەوز تەنیا هەوكردن كەمدەكاتەوە، بەهۆی بونی ماددەی دژە ئۆكسیدی كۆمارین، ئەوەش خڕۆكە سپییەكان چالاك دەكات، پارێزگاری لە سیستمی بەرگریش دەكات".

"ماددەیەكی كیمیای دیكەی تێدایە ناوی فسالیدات، كە فشاری خوێن لەسەر دیوار خوێنهێنەرەكان کەمدەكاتەوە، هەروەها چەندین توێژینەوەش باسیان لەوەكردووە، تۆوی كەرەوز فشاری خوێن دادەبەزێنێت هەروەها رێگرە لە كۆبونەوەی چەوری لە دەمارەكانی خوێندا" ئەو پسپۆڕە وادەڵێت.

شەربەتی كەرەوز جگە لە سودەكانی بۆ دابەزاندی فشاری خوێن و كۆلیسترۆڵ، سودی بۆ پێست هەیە و دژی دەركەوتنی نیشانەكانی پیرییە، ئەواش بەهۆی هەردوو ڤیتامینی سی و كەی پێكهاتەكەی.

لیبرتی میلز دەڵێت "(95%)ى كەرەوز لە ئاو پێكهاتووە، بۆیە ئامرازێكی گونجاوە بۆ نەرمكردن و شێداركردنەوە، نەك تەنها بۆ پێست بەڵكو بۆ تەواوی جەستە.

پسپۆڕەكان ئاشكرایان كردووە، كەرەوز سەرچاوەیەكی سەرەكی ریشاڵە بۆیە دژی نەخۆشی شەكرەیە و ڕێگرە لە بەرزبونەوە.

میلز لەبارەیەوە ئاشكرای كردووە، توی كەرەوز لە چەند توێژینەوەیەكدا لەسەر مشكی تاقیگە تاقیكراوەتەوە، دەركەوتووە ئاستی ئەنسۆلین جێگیر دەكات، هەروەها كێش كەمدەكاتەوە و چالاكی ئەنزیمەكان رێكدەخات.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif