نرخی نەوت بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت

ليست هناك تعليقات

ئەمڕۆ دووشەممە نرخی نەوت بە هەردوو جۆرەکەیەوە، برت و خاوی ئەمەریکی زیاتر لە رۆژانی رابردوو دابەزینی بەخۆوە بینی.
نرخی یەک بەرمیل نەوتی برنت لە ئێستادا بە ٧٠ دۆلار و ٣٠ سەنتە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕی نەوت بەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیلی ٧١ دۆلار و ٢٠ سەنت بوو.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٦٧ دۆلار و ٨٩ سەنتە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا بە ٦٩ دۆلار و ١٤ سەنت بوو.

نزمبوونەوەی نرخی نەوت بەم شێوەیە پەیوەندی بە زیادکردنی بەرهەمهێنانی نەوتەوە هەیە، کە رێکخراوی ئۆپێک پلەس بۆ مانگی ئاب ٤٠٠ هەزار بەرمیلی زیاد کرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif