ئەمریکا: سه‌رۆك بایدن پەیڕەوێکی توندتر لەگەڵ ئێران ده‌یه‌وێت بگرێتە بەر

ليست هناك تعليقات

بە گوێرەی راپۆرتێکی پەیمانگای بەرگریکردن لە دیموکراتییەتی ئەمریکی، بەرپرسێکی باڵا لە ئیدارەی جۆ بایدن یٔاشکرای کرد، ئیٔیدارەی بایدن سیاسەتی خۆی بەرامبەر ئێران دەگوڕێت بۆیٔەوەی زۆر توندتر بێت لەگەڵی و رەنگە یٔەو پەیڕەوە کە یٔیدارەی بایدن دەگرێتەبەر زۆر نزیک بێت لە پەیڕەوی ترەمپ لە دژی یٔێران.

راپۆرتەکە راشيدةطةيَنيَـت، ئیدارەی بایدن هەمیشە بێزاری خۆی لە مامەڵەی ترەمپ لەگەڵ ئێران نەدەشاردەوە و پلانی یٔیدارەی بایدن زیندووکردنەوەی رێککەوتنی ناوکی بوو ئەمەش لە رێگەی دەرخستنی نیازپاکی و نەرمونیانی. بەڵام لەگەڵ بەرێوەچوونی شەش گەڕ لە دانوستان و بەدەستهێنانی ئامانجی کەم وادیارە بەکارهێنانی هەژموون لە دیپلۆماسییەت زۆر پێویستە.

بەرپرسەکە گوتی، بایدن بیردەکاتەوە لە سیاسەتێکی جێگرەوە، بەتایبەتی کە ئێران بەردەوامە لە بەرەوپێشچوونی ناوکی، یٔاماژەشی پێدا، ئەگەر یٔێران گەڕانەوەی بۆ رێککەوتنی ناوکی ئەستەم کرد ئەوا ئیدارەی بایدن دەگەڕێتەوە بۆ ستراتیجییەتی رێڕەوی دووانەیی کە بریتییە لە گوشاری سزاکان و پێشنیاری بەردەوام بۆ دانوستانەکان.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif