بانكی ناوه‌ندیی عێراق.. نرخی فرۆشتنی دۆلارى به‌رز ده‌بێته‌وه‌

ليست هناك تعليقات

له‌ دوێنێوه‌ نرخی فرۆشتنی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی به‌رز بووه‌ته‌وه‌ بۆ 227 ملیۆن دۆلاری ئه‌مه‌ریكی، به‌ جۆرێك له‌ ماوه‌ی چه‌ندان مانگی ڕابردوو ئه‌م جۆره‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی له‌ نرخی به‌خۆیه‌وه‌ نه‌بینیوه‌ و به‌رده‌وام پاشه‌كشه‌ی كردووه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌م نۆی ئاب، مه‌یاده‌ عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی سی پی بانكی ناوه‌ندیی عێراقی، به‌ "وشه‌"ی ڕاگه‌یاند، "بانكی ناوه‌ندی له‌كاتی زیادكردن و كڕینی دۆلاری ئه‌مه‌ریكیدا، به‌رزبوونه‌وه‌ی فرۆشی به‌ ڕێژه‌ی 7.58٪ بووه‌، به‌ جۆرێك بۆ 227 ملیۆن و 969 هه‌زار و 500 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ به‌راورد به‌ ڕۆژی پێنجشه‌می ڕابردوو جیاوازی هه‌بووه‌، كه‌ فرۆشتنه‌كان گه‌یشتووه‌ته‌ 211 ملیۆن و 240 هه‌زار و 433 دۆلاری ئه‌مه‌ریكی".

ڕوونی كرده‌وه‌، "كڕینه‌كانی 169 ملیۆن و 269 هه‌زار و 500 دۆلار ئه‌مه‌ریكی بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی هاوسه‌نگییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات، به‌شێوه‌ی لێكردنه‌وه‌ و متمانه‌، له‌ كاتێكدا كه‌ ماوه‌كه‌ی 58 ملیۆن و 700 هه‌زار دۆلاری به‌ كاش چووه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌".

ئاشكرای كرد، "له‌به‌رئه‌وه‌ له‌ دوێنێوه‌ تا ئێسته‌ 33 بانك داواكارییان بۆ به‌هێزكردنی سه‌رمایه‌كان له‌ ده‌ره‌وه‌ ناردووه‌، هه‌روه‌ها هه‌شت بانك بۆ جێبه‌جێكردنی فه‌رمانی نه‌قدی ئه‌و كاره‌یان كردووه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌ به‌شداری چوار كۆمپانیای ئاڵوگۆڕ بۆ خۆگونجاندن له‌گه‌ڵ بارودۆخه‌كه‌دا".

ڕۆژی 20ی 12ی 2020، بانكی ناوه‌ندی عێراقی به‌نووسراوێكی فه‌رمی نرخی نوێی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م بانه‌كه‌كانی عێراقی كرد و ڕای گه‌یاند، "وه‌زاره‌تی دارایی یه‌ك دۆلاری ئه‌مه‌ریكی به‌ 1.450 دیناری عێراقی ده‌فرۆشێت به‌ بانكه‌ ئه‌هلییه‌كان، بانكه‌ ئه‌هلییه‌كانیش ئه‌وانیش یه‌ك دۆلار به‌ 1.460 دینار ده‌فرۆشن به‌ بازاڕه‌كانی دراو." له‌وكاته‌وه‌ دیناری عێراقی به‌ ته‌واوی به‌های له‌ ده‌ست داوه‌ و تا ئێسته‌ به‌ چه‌ندان ڕێ هه‌وڵ دراوه‌ به‌هاكه‌ی به‌رز بكرێته‌وه‌، به‌ڵام نه‌توانراوه‌.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق