بۆ حەوتەمین جار میدالیای ئاڵتوونی باسکەیان بەدەستهێنا

ليست هناك تعليقات



لەیاری کۆتایی باسکەی کچانی ئۆڵمپیاد ئەمریکا بۆ حەوتەمین جار لەسەریەک نازناوەکەی بەدەستهێنا.

لەیاری کۆتایی باسکەی کچانی ئۆڵمپیادی تۆکیۆی 2020 هەردوو هەڵبژاردەی ئەمریکا و ژاپۆن ڕووبەڕووی یەکتربونەوە و ئەمریکیەکان بۆ حەوتەمین جار لەسەریەک سەرکەوتنیان تۆمارکرد و میدالیای ئاڵتونیان بردەوە.

هەریەکە لە یاریزانان سۆ بێردی 40 ساڵ و دیانا توراسی 39 ساڵ پێنجەم میدالیای ئاڵتونی خۆیان لەگەڵ باسکەی کچانی ئەمریکا بەدەستهێنا.

یاریەکە تاڕادەیەک لەلایەن ئەمریکیەکانەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو و لەکۆتایدا بەئەنجامی 90 خاڵ بەرامبەر 75 خاڵ سەرکەوتنیان تۆمارکرد و ژاپۆنیش میدالیای زیوی بەدەستهێنا.

فەڕەنساش توانی میدالیای برۆنزی بەدەستبهێنێت دوای ئەوەی بەئەنجامی 91 خاڵ بە 76 خاڵ سەرکەوتنی بەسەر صربیادا تۆمارکرد.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif