سودەکانی ڤیتامین سی

ليست هناك تعليقات

سودەکانی ڤیتامین سی چین بۆ تەندروستی تۆ؟ شارەزایان دەڵێن کە ڤیتامین سی پارێزراوترین و کاریگەرترین ماددەی خۆراکییە. هەرچەندە چارەسەرێک نییە دژ بە هەڵامەت، سودەکانی ڤیتامین سی پێکدێت لە پارێزگاری کردن لە سیستمی بەرگری لەش، نەخۆشییەکانی تایبەت بە دڵ، کێشە تەندروستییەکان، نەخۆشییەکانی چاو، و هەتا چرچی پێستیش. زۆرترین ڕێژەی دیاریکراو کە دەبێت لە ڤیتامین سی وەربگیرێت کە نەبێتە هۆی زیان بڕی ٢٠٠٠ ملگم لە ڕۆژێکدا بۆ کەسێکی پێگەیشتوو.

بڕی چەندێک لە ڤیتامین سی پێویستە بۆ لەش؟
زۆرینەی لێکۆڵینەوەکان ئەوەیان سەلماندووە کە بڕی ٥٠٠ ملگم لە ڕۆژێکدا بڕێکی تەواوە بۆ بەدەستهێنانی تەندروستییەکی باش. بۆیە گەر نەتوانیت بڕێکی زۆر لە میوە و سەوزە بخۆیت، ئەوا ڕەنگە پێویستت بە ژەمە خۆراکییەکی ڤیتامین سی بێت تا جێگەی ئەوە بگرێتەوە. بەم جۆرە پێشنیاری خواردنی ٥٠٠ ملگم کراوە لە ڕۆژێکدا سەرەڕای خواردنی بڕێک لە سەوزەو میوە.

زۆرینەی خەڵکی بەشێوەیەکی کرداری بڕی داواکراو لە سەوزە و میوە ناخۆن بەپێی بنچینە خۆراکییە پێویستەکان، لەکاتێکدا وەرگرتنی بڕی یەک پارچە لە ڤیتامین سی لەڕۆژێکدا تەندروست و کاریگەرە وکارێکی ئاسانیشە. و ئاماژەش بەوە دراوە کە تەنیا ٪١٠ بۆ ٪٢٠ی پێگەیشتووان ٩ داواکراوەکەی ڕۆژانەی خواردنی سەوزەو میوە پەسەند دەکەن.

و لە لێکۆڵینەوەکان ئاماژە بەوە دراوە کە وەرگرتنی ٥٠٠ ملگم لە ڤیتامین سی لە ڕۆژێکدا هیچ کاریگەرییەکی نەرێنی نییە جگە لەوەی هەندێ کات ڕەنگە ببێتە هۆی ئازاری سک. لەبەرئەمەیە وا پەسەندترە کە بڕێکی کەمکراوەی بێ ترش لە ڤیتامینەکە وەربگیرێت. زۆرترین بڕی تەندروست لە ڤیتامین سی لەڕۆژێکدا ٢٠٠٠ ملگمە، و ڕیکۆردێکی پێشبڕکێی گەورە بە چەندین بەڵگەی بەهێز سەلماندویەتی کە بڕی ٥٠٠ ملگم لە ڕۆژێکدا تەواو تەندروستە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif