سەلاحەدین دەمیرتاش ئامادەیە خۆى بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا کاندید بکات

ليست هناك تعليقات

هاوسەرۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گەلان، ئامادەیى خۆى دەربڕى لە هەڵبژاردنى داهاتودا بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا خۆى کاندید بکات.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕى گازەتە دوڤارى تورکى، سەلاحەدین دەمیرتاش هاوسەرۆکى پێشوى پارتى دیموکراتى گەلان (هەدەپە) رایگەیاند: هەر کار و ئەرکێک کە حزبەکەم و گەلەکەم بۆ منى بەباش بزانن ئامادەم جێبەجێى بکەم، ئامادەشم خۆم کاندید بکەم بۆ پۆستى سەرۆک کۆمارى تورکیا.

دەمیرتاش کە ئێستا لە زیندانى ئەدیرنەیە و چاوپێکەوتنەکە بە رێگاى نامە ئەنجامداوە، لەبەشێک لەو چاوپێکەوتنەدا لە بارەى خۆنزیکردنەوەى پارتى داد و گەشەپێدان (ئاکپارتى) بۆ کوردەکان. رایگەیاند: لەو بارەیەوە شتێکى بەردەست نیە و ئاساییە هەر حزب و لایەنێک خۆى دەنگدەرى کورد نزیک بکاتەوە، بەڵام ئەوەى گرنگە هەڵوێستى کوردانە لە رۆژى دەنگدان.

ئەوەش لەکاتێکدایە، پێشتر پەروین بوڵدان هاوسەرۆکى (هەدەپە) رایگەیاندبوو، کە کاندیدى ئەوان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمارى تورکیا سەلاحەدین دەمیرتاشە.

بڕیارە هەردوو هەڵبژاردنى سەرۆک کۆمار و پەرلەمانى تورکیا لە یەک کاتدا لە ساڵى (2023) ئەنجام بدرێن.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif