تاڵیبان بۆ کاربەدەستانی حکومەت و بیانییەکان: ژیانتان پارێزراو دەبێت

ليست هناك تعليقات

دوای کۆنترۆڵکردنی تەواوی ئەفغانستان، تاڵیبان دڵنیایی دەدات بە کاربەدەست و لایەنگرانی حکومەت و ئەو بیانییانەی لە ئەفغانستان کاردەکەن، بەوەی ژیانیان پارێزراو دەبێت.

لەو بارەیەوە سەرکردەیەکی تاڵیبان وتی، “دوای شەڕی 20 ساڵەمان لەگەڵ هێزە بیانییەکان و هێزەکانی ئەفغانستان، هاتووینەتە پایتەخت، بۆیە دەمانەوێت شەڕ کۆتایی پێبێت، دڵنیایی دەدەین بە کاربەدەستانی حکومەت و ئەوانەی لەگەڵ هێزە بیانییەکاندا کاریانکردووە کە ژیانیان پارێزراو دەبێت”.

ئەو سەرکردەیەی تاڵیبان لەناو کۆشکی سەرۆکایەتیی ئەفغانستانەوە جەختی لە پارێزراوبوونی نێردە دیپلۆماتییەکان كردەوە و ڕایگەیاند، “چەندین گروپ چەکدارمان ناردووە بۆ پاراستنی بارەگا حکومییەکان و نێردە دیپلۆماتییەکان و هەر گروپێک پێکهاتووە لە 15 چەکدار، دەست بۆ کەس نابەین، ئەوانەشی لە فڕۆکەخانەن داوامان لێکردوون بگەڕێنەوە و ئێمە هیچ کاردانەوەیەکمان بەرامبەریان نابێت”.

هاوکات محەمەد نەعیم وتەبێژی تاڵیبان ڕایگەیاند، کەسیان سزانەداوە و کاربەدەستانی زۆربەی ویلایەتەکان لە ئەفغانستان ماونەتەوە و نەچوونەتە دەرەوەی وڵات.

جەختیشیکردەوە، نایانەوێت جەنگ و خوێنڕشتن ڕووبدات و ئامانجیان کۆتاییهێنانە بەو شەڕەی لە 40 ساڵی ڕابردوودا لە ئەفغانستان هەبووە.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif