خولوسی ئاکار سنووری تورکیای لەگەڵ یۆنان بەسەرکردەو

ليست هناك تعليقات

وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار رایگەیاند ''پێویستە یۆنان ئەوە بزانێت کە هەڵوێستی پاوانخوازی و هەڵسوکەوتی شەڕەنگێزی بە هیچ شوێنێک ناگات و ئەو سیاسەتە دوورە لە ژیرییەوە. جگە لە راکردن بەدوای خەیاڵێکی پووچدا هیچی دیکە نییە''.

خولوسی ئاکار بە یاوەری سەرۆکی ئەرکانی سوپا، جەنەراڵ یاشار گولەر و فەرماندەی هێزەکانی وشکانیی، جەنەراڵ موسا ئاسەڤەر و فەرماندەی هێزەکانی دەریایی، ئەدمیراڵ عەدنان ئۆزباڵ و فەرماندەی هێزەکانی ئاسمانیی، جەنەراڵ حەسەن کوجوکئاکیوز سەردانی پارێزگای ئەدیرنەی کرد.

وەزیری بەرگریی تورکیا و شاندی یاوەری ئەو رێوشوێنانەیان بەسەرکردەوە کە لە سنووری تورکیا لەگەڵ یۆنان گیراونەتەبەر و دواتر ناوچەی سنووریی ئاردا-یان کە خاڵی سفری سنوورییە لەگەڵ یۆنان بەسەرکردەوە.

خولوسی ئاکار پاشان لەگەڵ سەربازانی تورکیا لە ناوچەکە کۆبووەوە و رایگەیاند ''پێویستە یۆنان ئەوە بزانێت کە هەڵوێستی پاوانخوازی و هەڵسوکەوتی شەڕەنگێزی بە هیچ شوێنێک ناگات و ئەو سیاسەتە دوورە لە ژیرییەوە. جگە لە راکردن بەدوای خەیاڵێکی پووچدا هیچی دیکە نییە''.

لە بارەی هەندێک کردەوەی یۆنانیش ئاکار گوتی: ''بە کۆمەڵە بانگەشەیەک کە هاوشێوەیان نییە گوایە خاوەنی تەواوی دەریا و کایەی ئاسمانییەکانە، ئەوەی لەدەستی بێت ئەنجامی دەدات بۆ سنووردارکردنی تورکیا''.

خولوسی ئاکار باسی لەوە کرد کە یۆنان بەو هەڵسوکەوتەی ناتوانێت بە هیچ بگات و گوتی: ''مێژوو دەریخستووە کە بەو شێوەیە ناتوانن بگەن بە هیچ. دەمانەوێت بزانن کە بە هیچ شێوەیەک رێگە نادەین مافەکانمان زەوت بکرێت''.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق