ئیمارات بە مەرجی وەرگرتنی ڤاکسین دەرگای بەڕووی گەشتیاراندا دەکاتەوە

ليست هناك تعليقات

ئیمارات رایگەیاند کە لە چوارچێوەی رێوشوێنەکانی بەرگرتن لە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ ئەو کەسانەی هاتنەناوەوەیان بۆ وڵات لەسەر قەدەغەکرابوو، ئەگەر ڤاکسینیان وەرگرتبێت، ئەوا سەرلەنوێ دەرگایان بەڕوودا دەکاتەوە.

دەسەڵاتی نیشتمانیی ئیمارات کە بەرپرسە لە قەیران و دۆخە لەناکاوەکان، راگەیەندراوێکی لەبارەی ئەو گەشتیارانە بڵاوکردەوە کە دەیانەوێت بە ڤیزە سەردانی وڵاتەکەیان بکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە لە پێناو باشکردنی ئابووریی وڵات و تەندروستیی گشتییدا، ئەو گەشتیارانەی دەیانەوێت سەردانی ئیمارات بکەن ئەگەر ڤاکسینیان وەرگرتبێت ڤیزەیان پێ دەدرێت.

هەروەها لە راگەیەندراوەکەدا ئەوە خراوەتەڕوو کە ئەو کەسانەی دەیانەوێت سەردانی ئیمارات بکەن، مەرجە ڤاکسینێکیان وەرگرتبێت کە لەلایەن رێکخراوی تەندروستیی جیهانییەوە پەسەند کراوە.

ئاماژە بەوەیش کراوە کە بڕیارەکە لە ٣٠ ئابەوە کاری پێ دەکرێت.

بەهۆی بەرزبوونەوەی حاڵەتەکانی تووشبوون بە پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ، ئیمارات لە مانگی ئایاردا سەرجەم گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ هیندستان، پاکستان، نیپاڵ، سریلانکا، ئۆگەندا و نیجێریا راگرت.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق

adv/https://www.facebook.com/QaiwanGroup|https://i.postimg.cc/Nfy5msCp/Kurd-Plate-Qg-12-4.gif