سەرۆکی ئەمریکا چینی بە شاردنەوەی زانیاریە گرنگەکان لە بارەی کۆرۆنا تۆمەتبارکرد

ليست هناك تعليقات

جارێکیتر جۆبایدنی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، چینی بەوە تۆمەتبارکرد کە زانیاریە گرنگەکانی له بارەی کۆرۆناوە شاردۆتەوە، باڵیۆزی چینیش لە نیویۆرک قسەکانی بایدنی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمریکا لە بەسیاسیکردنی کۆرۆنا بەردەوامە، لە کاتێکدا بابەتەکە زانستیە و هیچ زانیاریەکیشمان نەشاردۆتەوە.


جۆبایدن ئاماژەیدا بەوەی، کە حکومەتی چین زانیاریە گرنگەکانی سەبارەت بە ڤایرۆسەکە لە تیمەکانی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی شاردۆتەوە، کە زانیاریەکان گرنگ بون بۆ تێگەیشتن لە سەرچاوەی بڵاو بونەوەی ڤایرۆسەکە و شێوازی چارەسەرکردنی.

ليست هناك تعليقات

إرسال تعليق