وەزارەتی پەروەردەی عێراق بڕیارێكی له به‌رژه‌وه‌ندی قوتابیانی پۆلی شه‌شه‌می ئاماده‌یی ده‌ركرد، كه تیایدا هاتووه ئەو قوتابیانه‌ی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون دەتوانن لە وەرزی دووەمدا بەشداری تاقیکردنەوەکان بکەن.
له نوسراوێكی فه‌رمیدا، كه له به‌رواری14-8-2021 بڵاوكراوه‌ته‌وه، وەزارەتی پەروەردەی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند: قوتابیانه‌ی پۆلی شەشەم کە تاقیکردنەوەی نیوەی ساڵیان کردووە، بەڵام دەرنەچوون بۆ بەشداریکردن لە تاقیکردنەوە گشتییەکان و ژمارەی تاقیکردنەوەیان هەیە، ئەوا ڕێگەیان پێدەدرێت بەشداری وەرزی دووەمی تاقیکردنەوەکان بکەن.
له به‌شێكی نوسراوه‌كه‌دا هاتووه، ئەو تاقیکردنەوەیە بۆ ئەو قوتابیانه بە تاقیکردنەوەی وەرزی یەکەم هەژمار دەکرێت.
ليست هناك تعليقات
إرسال تعليق